بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جەمال کۆچەر، لە ڕوونکردنەوەیەکی ڤیدیۆییدا کە لە لاپەڕەی خۆی لە فەیسبووک بڵاوی کردۆتەوە، وتویەتی: "له‌نێو قه‌یرانی دواکه‌وتنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم هه‌ردوو حکوومه‌تی هه‌رێم و فیدڕاڵی گه‌یشتونه‌ته بنبه‌ست، به‌غدا پاره‌ی سێ مانگی مووچه وه‌کوو قه‌رز ده‌داته هه‌رێم و پاره‌ی مانگێکی داوه و دوو مانگی دیکه ماوه و جارێکی دیکه ئەم قەیرانە ده‌ستپێده‌کاته‌وه، چوونکه ئه‌و قه‌رزه بۆ سێ مانگه و یه‌کێک له مه‌رجه‌کانیش ئه‌وه‌یه ده‌بێت به‌ر له کۆتایی ساڵ هه‌رێم ئەو قەرزانە پاکتاو بکات، هه‌مووشمان ده‌زانین که له توانای هه‌رێمدا نییه ئەو قەرزانە بگەڕێنێتەوە."
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لەبارەی چاره‌سه‌ری قه‌یرانی مووچه، پێی وایە، تەنها چارەسەر ئەو پێشنیارەیە کە لەلایەن چوار فراکسیۆنی کوردستانی لە پەرلەمانی عێراق لەدوای گفتوگۆی نێوان فراکسیۆنە کوردستانییەکان، پێشکەش کراوە و وتیشی، ئەوەش هه‌نگاوێکە بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بگوازرێته‌وه سه‌ر به‌غدا و ۶۳ هه‌زار واژۆش هه‌ن، که داوا ده‌که‌ن موچه‌کانیان له به‌غداوه دابه‌ش بکرێت، وه‌کوو فه‌رمانبه‌رانی به‌غدا که هیچ کێشه‌یه‌کیان له مووچه نییه ته‌نانه‌ت ئه‌وکاته‌شی که داعش هه‌بوو.
هەروەها وتیشی: "پێشنیارمان کردووه به‌غدا راسته‌وخۆ مووچه دابه‌ش بکات به‌ڵام پێویستی به ره‌زامه‌ندی هه‌ردوو حکوومه‌ت هه‌یه، هیچ مه‌ترسییه‌کیشی بۆ قه‌واره‌ی هه‌رێم نییه وه‌کوو هه‌ندێک که‌س لێی ده‌ترسن، چوونکه سێ مه‌رجی بۆ دانراوه که به‌هیچ جۆرێک رێگه نادرێت زیاده‌ڕۆیی له‌سه‌ر قه‌واره‌ی هه‌رێم بکرێت، که به رێگه‌ی یاسایی ده‌کرێت و به ره‌زامه‌ندی هه‌ردوو حکوومه‌ت و له‌وباره‌یه‌وه هاریکاربن، هه‌روه‌ها له رێگه‌ی ئه‌و بانکانه‌وه ده‌درێت که عێراقین و لقیان له شاره‌کانی هه‌رێم هه‌یه".
ڕوونیشی کرده‌وه، "قه‌واره‌ی هه‌رێمی کوردستان به‌و هه‌نگاوه لاواز نابێت به‌ڵکوو قه‌واره‌ی هه‌رێم به نادادپه‌روه‌ری و حکومڕانی خراپ و لێکترازان و ململانێی سیاسی و له‌سه‌ر هه‌ندێک به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سک لاواز ده‌بێت، بۆیه ئه‌و که‌سانه‌ی له‌وباره‌یه‌وه قسه ده‌که‌ن هه‌ڵه‌ن".
Your Comment