-
نوێنەری ئیدارەی خۆسەر لە ئەورووپا:
فراوانکردنی بازنەی ململانێکان لە ناوچەکەدا لە بەرژەوەندی هیچ کەسێک نییە
کۆبوونەوەیەک لە پەرلەمانی ئەورووپا لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا، بەڕێوەچوو تێیدا لیژنەی دۆستایەتی کورد پێکهێندرا.
-
شرۆڤەکاری پرسەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست:
ترەمپ هێزەکانی ئەمریکا لەناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکانی سووریا ناکشێنێتەوە
دکتۆر جاشوا لاندیس ئاماژە بە نیگەرانیی بەرپرسانی کوردی سووریا لە کشانەوەی هێزە ئەمریکییەکان لە ناوچەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا بە فەرمانی ترەمپ دەکات و دەنووسێت: ئەم ئەگەرە لە ئارادا نییە کە ئەمریکا لەژێر فەرمانی دۆناڵد ترەمپ هێزەکانی خۆی لە ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکانی سووریا بکشێنێتەوە.
-
شەش فڕۆکەی گواستنەوەی ئەمریکا گەیشتنە ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکان لە سووریا
بهگوێرهى سێ سەرچاوەی میدیایی؛ ئهمریکا ۶ فڕۆکهى سهربازیى گهورهى تایبهت بهگواستنهوهى چهک و کهلوپهله سهربازیی بەرەو ناوچەکانی ژێر کونترۆڵی کوردانی سووریا ناردووە.
-
کۆبانی بۆ ترەمپ: ئامادەین بۆ بەهێزکردنی هاوبەشیمان
مەزڵووم کۆبانی فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات پیرۆزبایی لە هەڵبژاردنی ترەمپ وەک سەرۆکی نوێی ئەمریکا دەکات.
-
لەنێوان سنووری سێ وڵات، ئەمریکا بنکەیەکی سەربازیی نوێی دامەزراند
هێزەکانی ئەمریکا بنکەیەکی سەربازیی نوێیان لەسەر سنووری سێ وڵاتی سووری، ئوردن و عێراق لهناو خاكى كوردستانی سووریا دامەزراندووە.
-
ئەمریکا کەرەستەی سەربازی و لۆجستی نوێی گواستەوە بۆ حەسەکە
ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، دوو فڕۆکەی هاوپەیمانی نێوەدەوڵەتی کەرەستەی سەربازی و لۆجستییان گواستوەتەوە بۆ هەریەکە لە بنکەکانی قەسرەک و شەدادی لە لادێکانی حەسەکە.
-
شرۆڤەکاری پەیمانگای ویلسۆن لێکیدایەوە:
کاریگەریی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئەمریکا لەسەر دۆخی کوردانی سووریا
یووسف جان ڕێکخەری پرسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە پەیمانگای ویلسۆن بڕوای وایە بارودۆخی کوردەکانی سووریا زیاتر لەوەی کە پەیوەندیی بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئەمریکاوە بێت پەیوەندیی بە پێوەندییەکانی واشنتۆن و ئیستەنبووڵەوە هەیە.
-
بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا:
دامەزراوە خزمەتگوزارییەکان ئامانجی سەرەکیی تورکیا لەماوەی هەفتەی ڕابردوودا بوون
دەسەڵاتی خۆجێیی سەر بە بەڕێوبەرایەتی خۆسەری لە شاری حەسەكەی كوردستانی سووریا رایگەیاند، بۆردوومانەكانی تورکیا، ۶۰۴ بیری ئاوی لەو شارەدا لەكارخستووە.
-
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات:
ئامادەین کێشەکان لەگەڵ تورکیا لە ڕێگەی دیالۆگەوە چارەسەر بکەین
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕایگەیاند، سەنگەرەکانی ئێمە لە ناو خاکی سووریادایە و هیچ پەیوەندییەکمان بە هێرشە چەکدارییەکەی سەر شاری ئەنقەرە نییە.
-
لە دوو ئۆپەراسیۆنی YPJدا سێ چەکداری داعش دەستبەسەر کران
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی یەپەژە بڵاویکردەوە، لە دوو ئۆپەراسیۆنی دژی چەتەکانی داعش، ۳ چەکدار دەستبەسەر کراون.
-
مەزڵووم کۆبانی:
هێرشهکانی تورکیا ئەگەر بەردەوام بێت، وهڵامی یاسایی ئێمەیش توندتر دەبێت
فهرماندهی گشتیی هێزهکانی سووریای دیموکرات لهبارهی هێرشهکهی ئهنقهرهوه ڕایگهیاند: "هێزهکانمان هیچ پهیوهندییهکی بهو ئۆپهراسیۆنهوه نییه و هیچ کهسێک له خاکی ئێمهوه نهچووهته ناو خاکی تورکیاوه".
-
ڕەجەب تەییب ئەردۆغان:
هێرشبەرەکانی سەر ئەنقەرە لە سووریاوە هاتبوونە تورکیا
سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایدەگەیەنێت، هێرشبەرانی سەر دامەزراوەی ئاسمانیی ئەنقەرە لە کوردستانی سووریاوە چوونەتە ناو تورکیا.
-
ساڵح موسلیم:
هەمان دڕندەیی کە لە غەززە و لوبنان دەکرێت، تورکیا لە کوردستانی سووریا دەیکات
ئەندامى ئەنجومەنی سەرۆکایەتی پەیەدە دهڵێت، دەوڵەتی تورکیا گەمەی عوسمانیهكان دەکات و دەیەوێت دەسکەوتەکانی کورد لەناو بەرێت.
-
پاش هێرشەکانی تورکیا؛
مهزڵووم کۆبانی: هێزەکانمان بۆ پاراستنی گەل و خاکمان ئامادەن
فهرماندهى گشتیى ههسهده زانیاریى لهبارهى هێرشهكانى شهوى ڕابردووى توركیا بۆسهر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتیان هاتە دەنگ و ڕایدهگهیهنێت: چەندین جار ئامادەیی خۆمان بۆ دیالۆگ نیشان داوە، بەڵام جەخت دەکەینەوە، هێزەکانمان بۆ پاراستنی گەل و خاکمان ئامادەن.
-
بە پاساوی هێرشەکەی سەر دامەزراوەیەکی فڕۆكەوانی لە ئەنقەرە؛
تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانیی فراوانی بۆ سەر ناوچە جیاوازەکانی کوردستان دەستپێکرد
وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێكی ئاسمانیدا بۆ سەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و کوردستانی سووریا ۳۲ پێگەی پەکەکە و یەپەگە تێکشکێندراون.
-
بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لەبارەی ئاوارەکانی لوبنانەوە داوایەک لە نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات
بەڕێوبەرایەتی خۆسەر داوا لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەکات هاوكاری ئەو کەسانە بکەن کە لە شەڕی لوبنان هەڵاتوون.
-
بەڕێوبەرایەتیی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا:
ئامانجی ئێمە ئازاد کردنی عەفرین، گرێسپی و سەریکانییە
بە بۆنەی پێنجەمیمن ساڵیادی داگیركردنی سەریکانی و گرێسپی و عەفرین و ناوچەکانی کوردستانی سووریا، لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە بەڕێوبەرایەتیی خۆسەر ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
-
میتی تورکیا ئیدیعا دەکات بەرپرسێکی PKKی لە سووریا کوشتووە
دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا ئیدیعا دەکات غەزال بەلگە یەکێک بەرپرسانی پەکەکەی لە ناوچەی عامودای سووریا کوشتووە.
-
SDF شانەیەکی داعشی لە ڕەقە و دێرەزوور هەڵوەشاندەوە
هێزەکانی سووریای دیموکرات لە میانی دوو ئۆپەراسیۆنی ئەمنی لە ڕەقە و دێرەزوور شانەیەکی داعشیان هەڵوەشاندەوە.
-
بنکەیەکی هێزهکانی ئەمریکا لە سووریا کرایه ئامانج
ڕوانگهی سووری بۆ مافهکانی مرۆڤ له ڕاگهیهنراوێکدا بڵاویکردهوه لە سووریا بنکەیەکی هێزهکانی ئەمریکا به درۆن کرایه ئامانج.
-
بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر پێشوازیی لە ئاوارە سووری و لوبنانییەکان دەکات
لە دوای هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر لوبنان، نزیکەی ٨ هەزار کەس لە هەردوو دەروازەی سنووری تاهیەی مەنبج و تەبقاوە چوونە ناوچەکانی ژێر کونترۆڵی کوردەکانی سووریا.
-
ڕووسیا داوای دانوستانی کوردەکان لەگەڵ دیمەشق دەکات
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا داوای لە کوردەکانی سووریا کرد دانوستان لەگەڵ حکوومەتی ناوەندیی وڵاتەکەیان دەست پێبکەنەوە.
-
پەیەدە هاوسەرۆکانی نوێی دیاری کرد
له دەیەمین کۆنگرهی پارتی یهکێتی دیموکراتیدا ههریهک له غهریب حهسۆ و پهروین یووسف، وهک هاوسهرۆکی نوێی پهیهده ههڵبژێردران.
-
هەپەگە، کوژرانی شیار عەفرین فەرماندەی سووریی PKKی ڕاگەیاند
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (HPG) لە ڕاگەیاندراوێکدا کوژرانی فەرماندەیەکی پەکەکە بە ناوی "شیار عەفرین" ڕادەگەیەنێت.
-
بەرپرسێکی YPG لە ئیستەنبووڵ دەستگیر کرا
هێزە ئەمنییەکانی تورکیا بەرپرسێکی یەکینەکانی پاراستنی گەلیان لە ئیستەنبووڵ، دەستگیر کرد.
-
یەپەژە لە مەنبج هێرشی کردە سەر بنکەیەکی سەربازیی تورکیا
یەکینەکانی پاراستنی ژنان ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ سەر بنکەیەکی تورکیا لە گوندەواری مەنبجی باکووری سووریا ئەنجام داوە.
-
نزیکەی ١٥ هەزار ئاوارەی عێراقی لە کەمپی هۆل ماونەتەوە
وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، زیاتر لە چوار هەزار ئاوارەی عێراقی لە کەمپی هۆلی کوردستانی سووریا گەڕاونەتەوە و لە ئێستادا نزیکەی ١٥ هەزار ئاوارەی دیکە لەو کەمپەدان.
-
لە ساڵیادی هێرشەکەی سەر کۆبانێ:
بەڕێوبەرایەتی خۆسەر: تورکیا داعشی ئاڕاستەی کۆبانێ كرد
بەڕێوبەرایەتی خۆسەر بە بۆنەی دەیەمین ساڵیادی هێرشی داعش بۆ سەر شاری كۆبانێی بەیاننامەیەكی دەركرد.
-
هەسەدە ئۆپەراسیۆنەکان لە دژی داعش چڕتر دەکاتەوە
فەرماندەیی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات داوای كرد ئۆپەراسیۆنە ئەمنی و سەربازییەکانی دژ بە داعش چڕتر بكرێنەوە.
-
کاروانێکی سەربازیی هاوپەیمانان ڕەوانەی کوردستانی سووریا کران
ڕوانگەی سووری بڵاوی کردەوە، هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراقەوە چەک و پێداویستیی سەربازییان ڕەوانەی شاری حەسەکە لە کوردستانی سووریا کردووە.