١٢ خێزانی سەر بە داعش لە کەمپی ڕۆژەوە گەڕێندرانەوە بۆ ئەندۆنیزیا

بەڕێوبەرایەتیی کەمپی ڕۆژ کە دەکەوێتە شاری دێرک (مالیکییە)، گەڕاندنەوەی ١٢ خێزانی سەر بە ئەندامانی داعشی خاوەن ڕەگەزنامەی ئەندۆنیزیای بۆ وڵاتەکەیان ڕاگەیاند.

بەپێی هەواڵی کوردرێس، بەڕێوبەرایەتیی کەمپی ڕۆژ لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئاشکرای کرد کە ١٢ خێزانی سەر بە ئەندامانی داعش کە هەڵگری ڕەگەزنامەی ئەندۆنیزین گەڕێندراونەتەوە؛ ئەم هەنگاوەش بە هەماهەنگی لەگەڵ حکوومەتی ئەندۆنیزیا و لە چوارچێوەی پرۆسەی گەڕاندنەوەی هاووڵاتیانی بیانی لە کەمپەکانی ئەو ناوچەیەدا ئەنجام دراوە.

بەرپرسانی کەمپی ڕۆژ ئاشکرایان کردووە پرۆسەی گەڕاندنەوەی ئەم خێزانانە ڕۆژی پێنجشەممە بەڕێوەچووە. ئەم گرووپە کە زیاتر لە ژنان و منداڵان پێکدێن، بە گشتی ٣٣ کەس بوون.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، پرۆسەی گواستنەوە و گەڕاندنەوەی ئەم کەسانە دوای تەواوکردنی بەڵگەنامەکان و گرتنەبەری ڕێوشوێنە پێویستەکان بۆ گواستنەوەیان جێبەجێ کراوە.

ئەم ئۆپەراسیۆنە لە چوارچێوەی هەماهەنگیی نێوان بەڕێوبەرایەتیی کەمپی ڕۆژ و حکوومەتی ئەندۆنیزیادا ئەنجام دراوە و بەشێکە لە هەوڵە بەردەوامەکان بۆ گەڕاندنەوەی ئەو هاووڵاتییە بیانییانەی لە کەمپەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریادان بۆ وڵاتانی خۆیان.

News ID 227434

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha