بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەنجومەنی سووریای دیموکرات نەخشەڕێگایەک بۆ ڕزگارکردنی سووریا پێشنیار دەکات و پێی وایە هیچ هەنگاوێکی ئابووری سەرکەوتوو نابێت بێ بوونی چاکسازیی سیاسی و مسۆگەرکردنی سەروەریی یاسا.
هەروەها مەسەدە پشتیوانیی تەواوی خۆی بۆ خۆپیشاندانە ئاشتییانەکانی هاووڵاتییان بۆ باشترکردنی بژێوی و چارەسەری قەیرانەکان رادەگەیەنێت.
مەسەدە پەیڕەوکردنی سیاسەتێکی ئابووریی دادپەروەرانە و پاراستنی کۆمەڵایەتی بۆ چینە هەژارەکان بە پێویست دەزانێت.
ئەنجومەنی سووریای دیموکرات وەک نەخشەڕێگایەک، داوای چاکسازیی گشتگیر، بنبڕکردنی گەندەڵی و بونیادنانەوەی دەوڵەت لەسەر بنەمای هاووڵاتیبوون دەکات.
Your Comment