-
كونسوڵی ئێران لە هەولێر پیرۆزبایی لە بەرهەم ساڵح دەكات
كونسوڵی ئێران لە هەولێر پیرۆزبایی دانانی بەرهەم ساڵح دەكات وەكوو كۆمسیاری باڵای نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ كاروباری پەنابەران.
-
وهزیرانی دهرهوهی ئێران و توركیا: زۆر پرسی هاوبهش لهنێوان تاران و ئهنقهره ههیه
عهباس عێراقچی، وهزیری دهرهوهی ئێران و هاكان فیدان، وهزیری دهرهوهی توركیا له تاران كۆ بوونەوە و لە کۆنفراسێکی ڕۆژنامەوانیدا تەوەرە گرینگەکانی کۆبوونەوەکەیان ئاشکرا کرد لەوان پهیوهندی نێوان ههردوو وڵات كه پهیوهست بوون به پرسی ئهمنی، ئابووری و سیاسی.
-
کونسوڵی ئێران لە هەولێر ئیدانەی هێرشکردنە سەر کۆرمۆر دەکات
کونسوڵی ئێران لە هەولێر سەربارەت بە هێرش بۆسەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر بە ئاڤا میدیای وت، ئەم هێرشە لەلایەن هەرکەسێکەوە ئەنجامدرابێت مایەی قبوڵکردن نییە.
-
فەرامەرز ئەسەدی:
لە قۆناغی زێڕینی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و تارانداین
سەرکۆنسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر، قۆناغی ئێستای پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و تاران بە زێڕین ناو دەبات و بەڵێنی کارئاسانیی بەرپرسانی کورد دەکاتە دەرفەتێک بۆ هاندانی وەبەرهێنەرانی ئێران.
-
گفتوگۆی تەلەفۆنیی پزیشکیان و سوودانی لەبارەی هەڵبژاردن
سەرۆک کۆماری ئێران، لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا و پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی کرد.
-
وەزارەتی دەرەوەی ئێران:
ئەم هەڵبژاردنە وەرچەرخانێکی چارەنووسسازە بۆ دیاری کردنی ئایندەی گەلی عێراق
وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت: هەڵبژاردنەکانی عێراق له "کاتێکی چارەنووسساز"دا بهڕێوهدهچێت و هاوکات هۆشداریدا لە دەستوەردانی دەرەکی لە پڕۆسەکەدا.
-
مەسعوود پزیشکیان گەیشتە سنە
دکتۆر مەسعوود پزیشکیان سەرۆکی دەوڵەتی چورادەیەم لە درێژە سەردانەکانیدا بۆ پارێزگاکانی ئێران گەیشتە شاری سنە.
-
ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی: ناکۆکیی نێوان ئێران و ئەمریکا جەوهەرییە
ئایەتۆڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕەیگەیاند ناکۆکیی نێوان ئێران و ئەمریكا تاکتیکی و کاتی نییە بەڵكوو جەوهەرییە لە پرەنسیپ و شوناسدا.
-
وەزیری ناوخۆی هەرێم جەخت لە چەک داماڵینی هێزە نەیارەکانی ئێران لە عێراق دەکاتەوە
عەبدوڵڕەحیم موسەوی، سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە میانەی کۆبونەوەی لەگەڵ راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی و وەزیری ناوخۆی هەرێم داوایکردوە پابەندبن بە رێککەوتنەکە ئەمنیەکەی نێوان عێراق و ئێران.
-
لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ عەلی لاریجانی:
ئەعرەجی: ڕێگا نادەین خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان ببێتە پێگەیەک بۆ هەڕەشە کردن لە ئێران
قاسم ئەعرەجی لەمیانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەش لەگەڵ عەلی لاریجانی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێراندا لە تاران پابەندبوونی تەواوی بەغدای بە ڕێککەوتنی ئەمنیی لەگەڵ ئێران دووپات کردەوە.
-
ناوەندی فێربوونی زمانی فارسی لە هەولێر کرایەوە
ناوەندێکی فێربوونی زمانی فارسی لە هەولێر بە هەماهەنگی ئێران و هەرێمی کوردستان کرایەوە.
-
کونسوڵی گشتیی ئێران لە هەرێم:
پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران لە باڵاترین ئاستی خۆیدایە
کونسوڵی گشتیی ئێران لە هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند: پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران لە باڵاترین ئاستی خۆیدایە.
-
عێراق و ئێران زیاتر لە ۱۰۰ ڕوفاتی شەڕی هەشت ساڵەی نێوانیان ئاڵوگۆڕ کرد
لە دەروازەی سنووریی شەلامچە لە پارێزگای بەسرە ڕێوەڕەسمێک بۆ ئاڵوگۆڕی ڕوفاتی سەربازانی عێراق و ئێرانی شەڕی هەشت ساڵەی نێوان دوو وڵات، بەڕێوەچوو.
-
وهزیری کارهبای عێراق:
عێراق هیچ ئاگادارییهکی پێنهگهیشتوه لهبارهی قهدهغەی هاوردهکردنی غازی ئێران
وهزیری کارهبای عێراق دەڵێت عێراق هیچ ئاگادارییهکی فهرمی پێنهگهیشتوه لهبارهی قهدهغهکردنی هاوردهکردنی غازی ئێرانی لهدوای جێبهجێکردنی سزاکانی ئهمریکا و ئهوروپا بۆ سهر ئێران.
-
کاتێک پێشەواکان یەک دەگرن!/ ئەمیر مام والی
لە زەمانی قاجارییەکاندا، له تاران دوو مه رجه ع هەبوون به نێوەکانی (ئایەتوللا سەید محه ممه د ته باته بایی ) و (ئایه توللا سه ید عه بدوللای بێهبەهانی)، که له شاری تاران دوو قوتبی دژ به یه ک بوون. هه ر له زوەوە سیاسه تی شاهنشاهی وای کردبو که ئه م دوو کەسایەتییەیان له به رامبەر یەکتردا ڕاست کردبوەوە. شـەوێک زۆربەی ڕێبەرانی مەزهەبی لە ماڵی ئایەتوڵڵا تەباتەبایی ده بن، تەباتەبایی دەڵێت: ئاغایان وه رن به قازانجی میلله ت و دژی حکوومەتی شاهنشایی ئێمە کاریک بکەین، ئێوە ده زانن که چه ند ساڵە ئــەمن لەگەڵ ســه يــد عه بدوللای بیهبه هانی دژایەتی دەکەم و هەریەکەمان دژی ئەویکەمان ڕاوەستاوین، ئێستا هه ر ئه مشەو وەک ئاوا خەڵکێکی زۆر لـه مـاڵی ئێمه کۆبوەتەوه، به دڵنیاییەوە ماڵی ئه وانیش ئاوا پڕە له لایەنگرانی خۆی.
-
مەسعوود پزیشکیان و لەتیف ڕەشید لە نیویۆرک کۆ بوونەوە
سەرۆک کۆماری عێراق و سەرۆک کۆماری ئێران لە شاری نیویۆرک لە ئەمریکا کۆ بوونەوە و جەختیان لە زیاتر برەودان بە پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و تاران کردەوە.
-
ماکرۆن پاش کۆبوونەوە لەگەڵ پزیشکیان:
هێشتا ئەگەری ڕێککەوتن هەیە، تەنها چەند کاتژمێرێک ماوە
ئیمانوێل ماكرۆن سهرۆكی فەڕهنسا رایگهیاند، مهسعوود پزیشكیان سهرۆک كۆماری ئێرانی ئاگاداركردۆتهوه له پێویستی تاران به خێرایی بگاته ڕێككهوتنێک بۆ دووركهوتنهوه له سهپاندنهوهی سزاكان، بهتایبهتی كه "تهنها چهند كاتژمێرێكی ماوه".
-
ڕێبەری باڵای ئێران: دانووستانێک کە ئەمریکا پێشوەختە ئەنجامەکەی دیاری بکات سوودی نییە
ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ڕایگەیاند: گفتوگۆ و دانوستان لەگەڵ ئەمریكا لە ئێستادا بێسوودە و بگرە زیانی گەورەی بۆ وڵات هەیە چوونکە لایەنی ئەمریکی پێشوەختە ئەنجامی دانوستانەکانی دیاریکردوە.
-
ئێران و عێراق لەسەر چەند خەڵێکی تایبەت بە دەروازە سنوورییەکان ڕێککەوتن
دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق ئاشکرای کرد، لەگەڵ لایەنی ئێرانی لەسەر چەند خاڵێکی تایبەت بە دەروازە سنوورییەکانی نێوان هەردوو وڵات ڕێککەوتوون.
-
ڕێبەری باڵای ئێران: پێداویستییە سەرەکییەکانی خەڵک گرینگترین پرسی وڵاتە
ڕێبهری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران رایگهیاند، له سایهی دۆخی ههماههنگیدا که له نێوان دامودهزگا جۆراوجۆرهکانی دهوڵهتدا ههیه، ئهگهری بهرچاو ههیه بۆ گهیشتن به کۆدهنگی نهتهوهیی.
-
بە سەرپەرشتیی سوودانی؛
لاریجانی و ئەعرەجی یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی ئەمنییان واژۆ کرد
عێراق و ئێران یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی ئەمنی لەسەر سنوورە هاوبەشەکەیان واژۆ كرد و جەختیان لە پابەندبوونی بهغدا و تاران کردەوە بۆ پەرەپێدان و بەردەوام کردنی پەیوەندییەکان لە بوارە جیاجیاکاندا.
-
بەر لە سەردانەکەی بۆ عێراق و لوبنان؛
عەلی لاریجانی: خەریکی داڕشتنەوەی ڕێککەوتنێکی ئەمنی نێوان عێراق و ئێرانین
عەلی لاریجانی، ئەمینداری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران بۆ واژۆ کردنی ڕێککەوتنێکی ئەمنی گەیشتووەتە عێراق.
-
وەزیری کارەبای عێراق بە سەردانێک لە تارانە
وەزیری کارەبای عێراق بە ئامانجی ڕازیکردنی ئێران بۆ ئەوەی گازی پێویست بۆ عێراق هەناردە بکات بۆ کارپێکردنی وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا، بە سەردانێک لە تارانە.
-
نەتەنیاهۆ ژەهراوی بوو
بنامین نەتەنیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی بەهۆی خواردنەوە ژەهراوی بووە و بۆ ماوەی سێ رۆژ لەماڵەوە دەمێنێتەوە.
-
پزیشكیان واژۆی لە سەر یاسایی ڕاگرتنی هاوکاری لەگەڵ IAEA كرد
سەرۆک كۆماری ئێران ئەمڕۆ واژۆی لە سەر یاسایی ڕاگرتنی هاوکاری لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی كردوە.
-
بەقایی:
بەهیچ شێوەیێک تەسلیمی داخوازییە ناڕەواکانی لایەنی بەرامبەر نابین
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وێڕای جەخت کردنەوە لەسەر ئەوەی کە بەهیچ شێوەیێک تەسلیمی داخوازییە ناڕەواکانی لایەنی بەرامبەر نابن، جەختی لەوەش کردەوە: ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم بەڕێوەبەری گشتی ئەو ئاژانسە دەبێت لەبارەی چۆنیەتیی هاوکاریی ئێران پێداچوونەوەیێکی گشتی بکەن.
-
ڕێوڕەسمی پرسەی شەهیدەکانی شەڕی ۱۲ ڕۆژە، لە تاران بەڕێوەچوو
بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ۷ی پووشپەڕی ۱۴۰۴ی هەتاوی پرسەی ماتەمینی فەرماندەی سەربازیی و زانای ئەتۆمی شەهید لە تاران بەڕێوەچوو.
-
ڕێبەری باڵای ئێران:
ئیسرائیل بەهۆی گورزی کۆماری ئیسلامییەوە نزیک بوو لە داڕمان
ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران رایگەیاند لە جەنگی ۱۲ رۆژە لەگەڵ ئیسرائیل، نزیکبوو ئیسرائیل بڕووخێنین.
-
بارهگای خاتهمولئەنبیا: سەردار شادمانی شەهید بوو
شەهیدبوونی فهرماندهی بارهگای خاتهمولئەنبیا لهلایهن میدیاکانی ڕاگهیهندرا، که له هێرشێکی ڕژێمی زایۆنیدا ههفتهی ڕابردوو برینداربوو.
-
سەرۆک کۆماری ئێران:
ئیسرائیل جهنگەکەی ههڵگیرساند و ئێران به سهركهوتن كۆتایی پێ هێنا
مەسعوود پزیشکیان لەبارەی کۆتاییهاتنی شەڕی نێوان ئێران و ڕژێمی زایۆنی پەیامێکی بڵاو کردەوە وتی: ئێران لە جەنگی چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەگەڵ زایۆنییەکان سەرکەوت.