بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ چوارشەممە مەسعوود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران، گشتاندنی بۆ یاسای ڕاگرتنی هاوکاری لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی كرد، کە لەلایەن پەرلەمانەوە پەسەند کرابوو.
ئەم یاسایە لە دوای هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران هاتە ئاراوە، پەرلەمانتاران پرۆژە یاسایەکیان لەژێر ناوی هەڵپەساردنی هاوکاری نێوان ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە پەرلەمان پێشكەش كرد و پەسەند کرا.
ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو، پەرلەمانی ئێران یاساكەی پەسەند كرد و ڕۆژی پێنجشەممە نێردرا بۆ سەرۆک كۆمار بەمەبەستی پەسەندكردنی، دوای هەفتەیێک ئەمڕۆ پزیشكیان پەسەندی كرد و گشتاندنی بۆ یاساكە كرد.
Your Comment