ئیسرائیل جه‌نگەکەی هه‌ڵگیرساند و ئێران به‌ سه‌ركه‌وتن كۆتایی پێ هێنا

مەسعوود پزیشکیان لەبارەی کۆتاییهاتنی شەڕی نێوان ئێران و ڕژێمی زایۆنی پەیامێکی بڵاو کردەوە وتی: ئێران لە جەنگی چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەگەڵ زایۆنییەکان سەرکەوت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسعوود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران پەیامێکی ئاراستەی خەڵکی وڵات کرد و تێیدا پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی لێکردن و گوتی، ئیسرائیل جه‌نگەکەی هه‌ڵگیرساند و ئێرانییه‌كان به‌ سه‌ركه‌وتن كۆتاییان پێ هێنا.

پزیشکیان ڕاشیگەیاند: جەنگەکە هاوکات بوو لەگەڵ هەوڵە دیپلۆماسییەکانی ئێران بۆ چارەسەرکردنی هەر تێنەگەیشتنێکی هەڵە؛ ئاماژەی بەوەش کرد، جیهان پێشێل کردنی بەڵێن و پەیمانی دوژمنانی ئێران لەبیر ناکات کە لە کاتی دانوستاندا پەنایان بۆ جەنگ برد.

 مه‌سعوود پزیشكیان وتیشی: ئیسرائیل ۱۲ رۆژ‌ جه‌نگی به‌سه‌ر ئێراندا سه‌پاند، به‌ڵام ئێران براوەی ئەو جەنگە بوو.

News Code 225645

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha