کوردپرێس: بەگوێرەی میدیاکانی عێراقی ئەمڕۆ یەکشەممە، ۵ـی ئۆکتۆبەری ۲۰۲۵ ڕێوڕەسمی ڕادەستکردنی پاشماوەی ڕوفاتەکانی شەڕی ئێران و عێراق لە نێوان هەردوولا لە دەروازەی سنووری شەلامچە لە ڕۆژهەڵاتی بەسرە دەستیپێکردووە، ئاماژە بەوەشکراوە، "ژمارەی ڕووفاتەکان ۷۰ عێراقی و ۴۸ ئێرانی بووە." هەروەها زۆربەی ڕوفاتەکانی عێراق نەناسراونەتەوە.
ئاڵوگۆڕی پاشماوەی ڕوفاتەکان لە نێوان عێراق و ئێران بە پێی ڕێکەوتنی جنێڤە کە لە ساڵی ۲۰۰۸ەوە واژۆ کراوە، بەڵام ئاماری فەرمی لەسەر کۆی ژمارەی ڕوفاتەکان ئاشکرا نەکراوە.
پەیوەندییەکانی عێراق و ئێران لە ساڵی ۲۰۰۳ ەوە لەدوای ڕووخانی ڕژێمی پێشووی سەدام حوسێن بەرەوپێش چووە.
Your Comment