كونسوڵی ئێران لە هەولێر پیرۆزبایی لە بەرهەم ساڵح دەكات

كونسوڵی ئێران لە هەولێر پیرۆزبایی دانانی بەرهەم ساڵح دەكات وەكوو كۆمسیاری باڵای نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ كاروباری پەنابەران.

کوردپرێس دەقی پەیامەكەی فەرامەرز ئەسەدی بڵاو دەکاتەوە؛

بەناوی خوای گەورەو میهرەبان
برای ئازیزم جەنابی دكتۆر بەرهەم ساڵح
سڵاوتان لێ بێ
بەڕێزەوە پیرۆزبایتان لێ دەكەم بەبۆنەی هەڵبژاردنی شایستەتان وەكوو كۆمسیاری باڵای نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ كاروباری پەنابەران، كە ڕەنگدانەوەی بڕوانامەو ئەزموونە ئەكادیمییەكانتانە.
هیوادارم لە پۆستەشدا وەكوو هەمیشە، سەركەوتوو و سەربەرز بیت.
برات
فەرامەرز ئەسەدی
سەركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران- هەولێر

News ID 226608

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha