بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئایەتوڵڵا خامنه‌یی ڕێبه‌ری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران له میانی دیدار له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی دەوڵەتی ئێران‌دا جه‌ختی له پێویستی ئاماده‌کاری بۆ هه‌ر حاڵه‌تێکی نائاسایی ئه‌گه‌ری کرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، "ئه‌گه‌ری هه‌یه مه‌ترسی پێشبینی نه‌کراو سه‌رهه‌ڵبده‌ن".
ڕێبەری باڵای ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد، چاره‌سه‌رکردنی ئاسته‌نگه‌کان پێویستیان به‌وه‌یه حکوومه‌ت پێشینه بدات به ده‌سته‌به‌رکردنی پێداویستییه سه‌ره‌کییه‌کان و کۆکردنه‌وه‌یان به شێوه‌یه‌کی گونجاو بۆ دڵنیابوون له سه‌قامگیری.
ئایەتوڵڵا خامنه‌یی له وتاره‌کانیدا بۆ کاربەدەستانی دەوڵەت به شێوه‌یه‌کی تایبه‌ت جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستی به‌هێزکردنی پشتبه‌ستن به‌خۆبوون و به‌هێزکردنی ناوخۆ له ڕێگه‌ی سیاسه‌ته‌کانی کۆکردنه‌وه و دابین کردنی کاڵای بنه‌ڕه‌تی وه‌ک خۆپارێزییه‌ک له به‌رامبه‌ر قه‌یرانه له‌ناکاوه‌کان یان ته‌نانه‌ت هه‌ر په‌ره‌سه‌ندنێکی سیاسی یان ئه‌منیدا کردەوە.
Your Comment