بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پێنجەمین کۆبوونەوەی هاوبەشی نێوان شاندی فەرمی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق و ئێران لە تاران بەڕێوەچوو.
لهوبارهیهوه دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق له ڕێگهى ڕاگهیهنراوێكهوه ئاشكرای كردووه: لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولایەنی عێراقی و ئێرانی، لەسەر دابین کردنی مانیفێستی ئەلیکترۆنی تایبەت بە کاڵای هاوردەکراو بۆ عێراق پێش گەیشتنی بە دەروازە سنوورییەکان ڕێککەوتن، بەو مەرجەی مانیفێستەکە هەموو داتا و زانیاریی بار و کێش و ژمارەی بەڵگەنامە گومرگییەکان لەخۆبگرێت.
بهگوێره ڕاگەیهنراوەکە، هەردوولا لەسەر چڕکردنەوەی زانیاری هەواڵگریی و ئاڵوگۆڕی زانیاری ئەمنی و ڕێگری کردن لە هەناردەکردنی ئەو مادانەی کە لەلایەن دەسەڵاتدارانی عێراقەوە قەدەغەکراون ڕێککەوتن.
دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق ڕاشیگەیاندووە: "ڕێککەوتنەکە باس لهوهدهكات، لەمەودوا تاران بەبێ گەڕانەوە بۆ حکوومەتی عێراق نابێت هیچ دەروازەیێکی سنووری نوێ بکاتەوە".
Your Comment