نووسینگەی ڕۆژنامەوانی بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی بڵاویکردەوە، شەوی ڕابردوو نەتەنیاهۆ نەخۆش کەوت، ئەنجامی پشکنینەکانیش دەریخستووە کە تووشی هەوکردنی ڕیخوڵە و وشکبوونەوە بووە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، نەتەنیاهۆ کە لەئێستادا تەمەنی ۷۵ ساڵە، لەسەر ڕاسپاردەی پزیشکەکانی بۆ ماوەی سێ رۆژ، ناچێتە سەر کار و لە ماڵەوە ئەرکەکانی بەڕێوەدەبات.
Your Comment