٦ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ١٠:٣٧
مەسعوود پزیشکیان گەیشتە سنە

دکتۆر مەسعوود پزیشکیان سەرۆکی دەوڵەتی چورادەیەم لە درێژە سەردانەکانیدا بۆ پارێزگاکانی ئێران گەیشتە شاری سنە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ (۱۵ی گەڵاڕێزانی ۱۴۰۴)ی هەتاوی، دکتۆر مەسعوود پزیشکیان لە چوارچێوەی سەردانەکانیدا بۆ پارێزگاکانی ئێران گەیشتە شاری سنە و لەلایەن ئارەش لهۆنی پارێزگاری کوردستان و ژمارەیەک دیکە لە بەرپرسانی پارێزگاوە پێشوازیی لێکرا.

ئەم سەردانەش دوازدەیەمین سەردانی سەرۆک کۆماری ئێرانە بۆ پارێزگاکان لە چوارچێوەی سەردانەکانی «هاودڵیدا» کە بە ئامانجی پێوشوێنگیریی ڕاستەوخۆی بەرنامەکان لە پارێزگا و کۆبوونەوە لەگەڵ چالاکوانانی ئابووری و سیاسیدا ئەنجام دەدرێت.

News ID 226389

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha