بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە ڕێوڕەسمەکەدا خەڵکێکی زۆر بە هەڵگرتنی ئاڵای ئێران و وێنەی فەرماندە سەربازییە شەهیدەکان کۆ بوونەوە و کاروانی پرسەکە لە گۆڕەپانی ئینقلاب لە ناوەڕاستی تاران بەرەو گۆڕەپانی ئازادی ڕۆیشت.
مەسعوود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران هەر لە دەستپێکی ڕێوڕەسمەکەوە هاوڕێ لەگەڵ خەڵکی دیکە ئامادە بوو.
ڕێوڕەسمەکە کە لە کاتژمێر ۸ بەیانییەوە دەستی پێکردبوو ۴ کاتژمێری خایاند و کاتژمێر ۱۳ پاش بەڕێکردنی تەرمی شەهیدەکان لە گۆڕەپانی ئازادی کۆتاییهات.
Your Comment