kurdpress

  • فارسی
  • English
  • کوردی
  • Türkçe
  • سەرەکی
  • ئێران
    • ئازەربایجانی ڕۆژئاوا
    • ئیلام
    • کرماشان
    • کوردستان
  • جیهان
  • عێراق و هەرێمی کوردستان
  • تورکیا
  • سووریا
  • زانست و تەکنەلۆژیا
  • فەرهەنگ و هونەر
  • ڕێنووسی کوردی
  • کەیسی تایبەت
  • مولتی مدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
×
filterToday News
  • ژمارەی قوربانیانی رووداوێکی هاتووچۆ لە سووریا بەرز بوویەوە

    ژمارەی قوربانیانی رووداوێکی هاتووچۆ لە سووریا بەرز بوویەوە

    وەزارەتی تەندروستی سووریا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی پێکدادانی دوو پاس لەسەر رێگای دێرەزوور – دیمەشق، ٣٥ کەس گیانیان لەدەستدا و ٣٠ کەسی دیکەش برینداربوون.

    ٢٠٢٦-٠٧-٢٦ ١٠:١٠
  • پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی درێغی نەکەن لە پشتگیری گشتگیر بۆ گەلی سووریا

    ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس لە دیمەشق:

    پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی درێغی نەکەن لە پشتگیری گشتگیر بۆ گەلی سووریا

    ئاژانسی سانا-ی فه‌رمی سووریا بڵاویکردەوە، ئەسعەد شیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا پێشوازی لە ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس و شاندی هاوڕێی کرد لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق.

    ٢٠٢٦-٠٧-٢٥ ١٣:٠٤
  • ئیرادەیەکی جیدی بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتن لەگەڵ حکوومەتی سووریا هەیە

    نوێنەری بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە دیمەشق:

    ئیرادەیەکی جیدی بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتن لەگەڵ حکوومەتی سووریا هەیە

    نوێنەری بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە دیمەشق، ئاماژەی دا بە پێشکەوتنی پرۆسەی تێکەڵکردنی دامەزراوەکانی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لەگەڵ دامەزراوەکانی حکوومەتی کاتیی سووریا و ڕایگەیاند دوو لایەن ئیرادەیەکی جیدییان بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکان هەیە. ئەو هەروەها وتی پێشنیازی تێکەڵکردنی یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) وەک هێزێکی تایبەتی دژەتیرۆر لە ژێر چەتری وەزارەتی ناوخۆی سووریا، چاوەڕێی بڕیاری کۆتایی ئەحمەد شەرع، سەرۆکی حکوومەتی کاتیی سووریایە.

    ٢٠٢٦-٠٧-٢٥ ١٢:٠٥
  • خوێندنەوەیەک بۆ ١٤ ساڵ گۆڕانکاری لە ناوچە کوردنشینەکانی سووریا

    خوێندنەوەیەک بۆ ١٤ ساڵ گۆڕانکاری لە ناوچە کوردنشینەکانی سووریا

    چوارده ساڵ لە چالاکیی سیاسی و کۆمەڵایەتیی کوردانی سووریا، ئەم کۆمەڵگەیەی لە سەردەمی ئینکارکردنی ناسنامەوە گەیاندووەتە قۆناغێک کە ئێستا لە خەریکی دانوستاندنە لەسەر پێگەی خۆی لە پێکهاتەی داهاتووی سووریادا.

    ٢٠٢٦-٠٧-٢٠ ١٣:٣١
  • هوشداری لەبارەی پێشێلکردنی مافی کوردەکان لە ڕەقە

    هوشداری لەبارەی پێشێلکردنی مافی کوردەکان لە ڕەقە

    ڕوانگەی مافی مرۆڤی سووریا بە ئاماژەدان بە دەستبەسەرکردن و ڕفاندنی ١٥ هاووڵاتیی کورد لە دوو هەفتەی ڕابردوودا، ئەم ڕەوتەی بە نیشانەیەک بۆ تووندبوونی پێشێلکردنی مافی هاووڵاتییانی کورد زانی.

    ٢٠٢٦-٠٧-٢٠ ١٠:٤٢
  • دەبێت پێگەی YPJ لە پێکهاتەی سەربازیی سووریا دیاری بکرێت

    فەرماندەی YPJ:

    دەبێت پێگەی YPJ لە پێکهاتەی سەربازیی سووریا دیاری بکرێت

    «میلیتان عەفرین»، یەکێک لە فەرماندەکانی یەکینەکانی پاراستنی ژنان (YPJ)، ئاماژەی بە بەردەوامیی دانوستانەکانی نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و حکوومەتی کاتیی دیمەشق کرد و ڕایگەیاند؛ ناڕوونی و ناکۆکی لەسەر پێگەی YPJ هێشتا یەکێکە لە تەوەرە سەرەکەییەکانی پرۆسەی تێکەڵکردنی هێزەکان.

    ٢٠٢٦-٠٧-١٩ ١٣:٥١
  • چڕبوونەوە دەسەڵات لەدەستی ئەحمەد شەرع‌دا

    چڕبوونەوە دەسەڵات لەدەستی ئەحمەد شەرع‌دا

    لە دەستنیشانکردنی وەزیرەکان و دادوەرانەوە بگرە تا بەڕێوەبردنی دامەزراوە ئابووری و ئەمنییەکان؛ بەشێکی هەرە زۆری دەسەڵاتەکان لە سووریای نوێدا خراونەتە دەستی سەرۆک کۆمار، ئەم بابەتەش نیگەرانیی لایەنگرانی دیموکراسی لێکەوتووەتەوە.

    ٢٠٢٦-٠٧-١٩ ١٣:١٩
  • کۆبانی نابێتە قوربانیی سیاسەتەکانی تەعریب و بە کۆبانی دەمێنێتەوە

    هاوسەرۆکی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری کۆبانی:

    کۆبانی نابێتە قوربانیی سیاسەتەکانی تەعریب و بە کۆبانی دەمێنێتەوە

    فەرحان حاجی عیسا، هاوسەرۆکی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری شاری کۆبانی، هەوڵەکان بۆ گۆڕینی ناوی ئەم شارەی بە بەردەوامیی سیاسەتەکانی عەرەبکردنی (تەعریبی) حکوومەتی بەعس زانی و جەختی کردەوە کە «کۆبانی بە کۆبانی دەمێنێتەوە.»

    ٢٠٢٦-٠٧-١٥ ١٢:١٩
  • باخچەکانی عەفرین بووژانەوە؛ دانیشتووان دوای ٩ ساڵ دووبارە زەوییەکانی خۆیان چاندەوە

    باخچەکانی عەفرین بووژانەوە؛ دانیشتووان دوای ٩ ساڵ دووبارە زەوییەکانی خۆیان چاندەوە

    دانیشتووانی گوندەکانی عەفرین لە کوردستانی سووریا، لە ئەنجامی بەرزبوونەوەی تێچووی ژیان و کەمبوونەوەی توانای کڕین، بە چاندنی جۆرە جیاوازەکانی سەوزە لە باخچەی ماڵەکانیاندا، بەشێک لە پێداویستییە خۆراکییەکانی خێزانەکانیان دابین دەکەن؛ ئەم هەنگاوە دوای ٩ ساڵ لە سستبوونی کەرتی کشتوکاڵ، وەک نیشانەیەک بۆ زیندووبوونەوەی چالاکییە کشتوکاڵییەکان لەم ناوچەیەدا دادەنرێت.

    ٢٠٢٦-٠٧-١٤ ٠٩:٢٣
  • پەیامی تەقینەوەکانی دیمەشق هاوکات لەگەڵ سەردانەکەی ماکرۆن

    ناوەندی توێژینەوەی کوردی لە ئەڵمانیا؛

    پەیامی تەقینەوەکانی دیمەشق هاوکات لەگەڵ سەردانەکەی ماکرۆن

    ناوەندی توێژینەوەی کوردی لە ئەڵمانیا لە شیکارییەکدا سەبارەت بە تەقینەوە هاوکاتەکانی سەردانی ئیمانوێل ماکرۆن بۆ دیمەشق، پێیوایە ئەم هێرشانە زیاتر لەوەی کارێکی خاوەن ئامانجی سەربازی بن، هەوڵێکن بۆ ناردنی پەیامێکی سیاسی و ئەمنی کە ئامانجەکەی خستنەژێر پرسیاری توانای حکوومەتی ڕاگوزەری ئەحمەد ئەلشەرعە لە دابینکردنی ئەمنییەتدا، هاوکات دروستکردنی گومانە لەسەر داهاتووی وەبەرهێنان و ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەکانی سووریا لەگەڵ ڕۆژاوادا.

    ٢٠٢٦-٠٧-١١ ١١:٤٣
  • ڕۆڵی ژنانی کورد لە سوپای نوێی سووریادا

    ڕۆڵی ژنانی کورد لە سوپای نوێی سووریادا

    ئەو ژنانەی کە لە جەنگەکانی کۆبانێ، ڕەققە و دژی داعش لە هێڵەکانی پێشەوەی بەرگریدا جەنگان، ئێستا لە سووریای پاش ئەسەددا پێگەیەکیان لە سوپای نوێدا نییە. لە کاتێکدا کە هەزاران هێزی پیاوی کورد لە پێکهاتەی سەربازیی دیمەشقدا تێکەڵ کراون، داهاتووی هێزەکانی ژنانی کوردی سووریا هێشتا نادیارە.

    ٢٠٢٦-٠٧-٠٨ ١٣:١٠
  • گفتوگۆی ئەحمەد شەرع و سیپان حەمۆ لەبارەی ئایندەی ناوچەکە

    گفتوگۆی ئەحمەد شەرع و سیپان حەمۆ لەبارەی ئایندەی ناوچەکە

    لەپێشهاتێکی کتوپڕ و مێژوییدا کە پێدەچێت تەواوی هاوکێشەی سیاسی ‌و سەربازیی سووریا بگۆڕێت، کۆبوونەوەیەک لەنێوان ئەحمەد شەرع و سیپان حه‌مۆ فەرماندەی باڵا کوردەکەی سووریا بەڕێوەچوو.

    ٢٠٢٦-٠٧-٠٧ ٠٩:٢٧
  • پڕۆژەی شارۆچکەسازی و دزەی ئابووریی ڕژێمی زایۆنی لە باشووری سووریا دەستیپێکرد

    ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ (SOHR):

    پڕۆژەی شارۆچکەسازی و دزەی ئابووریی ڕژێمی زایۆنی لە باشووری سووریا دەستیپێکرد

    ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە دەستپێکردنی پڕۆژەیەکی نوێ لەلایەن ڕژێمی زایۆنیەوە لە باشووری سووریا هەواڵی دا و ڕایگەیاند، ئەم پلانە کە بە دروستکردنی کێڵگەیەکی بەخێوکردنی مانگا لە ناوچەی (وادی مەعریە) لە پارێزگای دەرعا دەستیپێکردووە، بە ئامانجی جێگیرکردنی ئامادەیی مەدەنی و ئابووری و بەهێزکردنی میکانیزمە ئەمنییەکان لە ناوچە سنوورییەکاندا پەیڕەو دەکرێت.

    ٢٠٢٦-٠٧-٠٦ ١١:١٧
  • لە مەیدانی جەنگەوە تا هۆڵی پەرلەمان؛ پشکی کوردانی سووریا لە دەسەڵات

    لە مەیدانی جەنگەوە تا هۆڵی پەرلەمان؛ پشکی کوردانی سووریا لە دەسەڵات

    ڕاگەیاندنی لیستی ١٢ نوێنەری کورد لە پەرلەمانی نوێی سووریادا، جارێکی تر ئەم پرسیارەی هێناوەتە ئاراوە کە ئایا کورد دوای ساڵانێک لە ڕۆڵگێڕان لە گۆڕانکارییەکانی سووریادا، توانیویانە پێگەیەکی هاوتەریب لەگەڵ کێشی سیاسی و دیموگرافی خۆیان لە پێکهاتەی نوێی دەسەڵاتدا بەدەستبهێنن یان نا.

    ٢٠٢٦-٠٧-٠٥ ١٣:٥١
  • پێکهاتەی نوێی پەرلەمانی سووریا؛ پشکی کەمی کورد و پەراوێزخستنی تەواوەتیی هەسەدە

    پێکهاتەی نوێی پەرلەمانی سووریا؛ پشکی کەمی کورد و پەراوێزخستنی تەواوەتیی هەسەدە

    لە کاتێکدا حکوومەتی سووریا باس لە زیادبوونی هەمەجۆریی نەتەوەیی و ئاینی لە پەرلەماندا دەکات، نەبوونی هیچ کەسایەتییەکی سەر بە هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) ئەوە نیشان دەدات کە بەڕێوبەرایەتیی خۆسەری کوردان هێشتا هیچ پشکێکی لە پێکهاتەی سیاسیی نوێی دیمەشقدا نییە.

    ٢٠٢٦-٠٧-٠٢ ١٠:٤٨
  • ئەحمەد شەرع ناوی ۷۰ ئەندامی دەستنیشانکراوی پەرلەمانی سووریا راگەیاند

    ئەحمەد شەرع ناوی ۷۰ ئەندامی دەستنیشانکراوی پەرلەمانی سووریا راگەیاند

    لیستی ناوی ئەو ۷۰ ئەندامەی پەرلەمان بڵاوکرایەوە کە لەلایەن سەرۆکی سووریاوە بۆ سێیەکی تەواوکەری پەرلەمان دەستنیشان کراون، لە نێویاندا تەنها دوو کورد لە هەن.

    ٢٠٢٦-٠٧-٠٢ ٠٩:٤٥
  • نەشناڵ ئینترێست: ئەحمەد ئەلشەرع پێویستی بە هێزە کوردییەکانە

    نەشناڵ ئینترێست: ئەحمەد ئەلشەرع پێویستی بە هێزە کوردییەکانە

    گۆڤاری "نەشناڵ ئینترێست" هۆشداری دەدات کە وەلانانی هێزە کوردییەکان، سووریا جارێکی دیکە دەکاتەوە بە حەشارگەی داعش. ئەم گۆڤارە ئەمریکییە جەخت دەکاتەوە کە تێکەڵکردنی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، مەرجی پێشوەختەیە بۆ جێگیرکردنی دەسەڵاتی ئەحمەد ئەلشەرع و ئەو بە بێ هێزە کوردییەکان ناتوانێت کۆنترۆڵی داعش و دزەکردنی گرووپەکانی تر لە سووریادا بکات.

    ٢٠٢٦-٠٧-٠١ ١٠:٥٤
  • ئاوارەیی بەردەوامی کوردانی سووریا

    ئاوارەیی بەردەوامی کوردانی سووریا

    لەگەڵ تێپەڕبوونی ١٨ مانگ بەسەر پێکهێنانی حکوومەتی ڕاگوزەری سووریا و ڕێککەوتنی دیمەشق لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، هەزاران ئاوارەی کورد بەهۆی ناسەقامگیریی ئەمنی، ئامادەیی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا، بوونی مینی چێندراو و دەستبەسەرداگرتنی ماڵەکانیان، هێشتا لە گەڕانەوە بۆ سەرێکانی و گرێ سپی بێبەشن.

    ٢٠٢٦-٠٦-٣٠ ١٣:٥٢
  • هێزە کوردییەکان ناچنە ناو هیچ ململانێیەکی نێوان دیمەشق و حیزبوڵاوە

    ئاڵدار خەلیل:

    هێزە کوردییەکان ناچنە ناو هیچ ململانێیەکی نێوان دیمەشق و حیزبوڵاوە

    ئاڵدار خەلیل، ئەندامی دەستەی سەرکردایەتی پارتی یەکێتیی دیموکراتیک (PYD)، جەختی لەوە کردەوە کە هێزە کوردییەکانی سووریا دەستوەرنادەنە ناو هیچ ڕووبەڕووبوونەوەیەکی ئەگەری لە نێوان حکوومەتی دیمەشق و حزبوڵای لوبناندا. ڕاشیگەیاند کە ئەرکی سەرەکیی ئەم هێزانە تەنیا پاراستنی ئەو ناوچانەیە کە لە ژێر کۆنترۆڵی خۆیاندایە.

    ٢٠٢٦-٠٦-٢٩ ١٣:٣٠
  • هەڕەشەی چەکدارە توندڕەوەکان لەو ئاوارە کوردانەی دەگەڕێنەوە بۆ سەرێکانی

    هەڕەشەی چەکدارە توندڕەوەکان لەو ئاوارە کوردانەی دەگەڕێنەوە بۆ سەرێکانی

    هاوکات لەگەڵ ئامادەکاری بۆ گەڕانەوەی ئاوارە کوردەکان بۆ سەرێکانی، بڵاوبوونەوەی وێنە و گرتەی ڤیدیۆیی لەسەر هەڕەشەکردنی چەکدارەکان لە ئاوارەکان لەو شارەدا، نیگەرانییەکانی سەبارەت بە دۆخی ئەمنی و ئەو کۆسپانەی لەبەردەم گەڕانەوەی دانیشتووانەکەدا هەن، زیاتر کردووە.

    ٢٠٢٦-٠٦-٢٨ ١٣:١٤
  • ئامۆزایەکی بەشار ئەسەد لە دیمەشق دادگایی کرا

    ئامۆزایەکی بەشار ئەسەد لە دیمەشق دادگایی کرا

    ڕۆژی چوارشەممە یەکەمین دانیشتنی دادگاییکردنی وەسیم ئەسەد، ئامۆزای بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا، لەبەردەم دادگایەکی تاوان لە دیمەشق بەڕێوەچوو.

    ٢٠٢٦-٠٦-٢٨ ١١:٢٣
  • ١٢ خێزانی سەر بە داعش لە کەمپی ڕۆژەوە گەڕێندرانەوە بۆ ئەندۆنیزیا

    ١٢ خێزانی سەر بە داعش لە کەمپی ڕۆژەوە گەڕێندرانەوە بۆ ئەندۆنیزیا

    بەڕێوبەرایەتیی کەمپی ڕۆژ کە دەکەوێتە شاری دێرک (مالیکییە)، گەڕاندنەوەی ١٢ خێزانی سەر بە ئەندامانی داعشی خاوەن ڕەگەزنامەی ئەندۆنیزیای بۆ وڵاتەکەیان ڕاگەیاند.

    ٢٠٢٦-٠٦-٢٨ ١٠:٥٦
  • ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی پڕۆسەی ڕێککەوتنی نێوان کوردەکان و دیمەشق

    ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی پڕۆسەی ڕێککەوتنی نێوان کوردەکان و دیمەشق

    ​نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئەنجومەنی ئاسایش ڕایگەیاند کە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی نێوان حکوومەتی ڕاگوزەری سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) پێشکەوتنی بەخۆیەوە بینیوە؛ لەوانەش تێکەڵکردنی چوار تیپی سەربازی، ئازادکردنی زیاتر لە هەزار و ٣٠٠ دەستبەسەرکراو و چارەسەرکردنی کێشەی بڕوانامە خوێندنییەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا.

    ٢٠٢٦-٠٦-٢٦ ١٢:٢٢
  • ​دەبێت کوردانی ڕەسەنی عەفرین بەڕێوەبردنی ناوچەکەیان بگرنە ئەستۆ

    ئیبراهیم شێخۆ، ئەندامی بەڕێوبەرایەتیی ئەنجوومەنی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین:

    ​دەبێت کوردانی ڕەسەنی عەفرین بەڕێوەبردنی ناوچەکەیان بگرنە ئەستۆ

    ئەندامی بەڕێوبەرایەتیی ئەنجوومەنی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین، کۆتاییهاتنی پرۆسەی گەڕانەوەی ئاوارەکانی ئەو ناوچەیەی ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوە کرد کە زۆربەی کۆچبەرانی ساڵی ٢٠١٨ گەڕاونەتەوە. ناوبراو داوای کرد کە بەڕێوەبردنی عەفرین ڕادەستی کوردانی ڕەسەنی ناوچەکە بکرێت و گرووپە چەکدارەکان و خێزانەکانیان لە عەفرین بچنە دەرەوە.

    ٢٠٢٦-٠٦-٢٥ ١٢:٥٨
  • بەهۆی بنکۆڵبوونی سیاسی و نەبوونی چاکساز، سووریا لە بەردەم داڕماندایە

    ئەنجومەنی سووریای دیموکرات؛

    بەهۆی بنکۆڵبوونی سیاسی و نەبوونی چاکساز، سووریا لە بەردەم داڕماندایە

    ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات هۆشداری لە داڕمانی خێرای سووریا دەدات و هۆکارەکەی بۆ بنکۆڵبوونی سیاسی و نەبوونی چاکسازی دەگەڕێنێتەوە.

    ٢٠٢٦-٠٦-٢٤ ١٢:٣٩
  • دیپلۆماسیی چالاک و هەژموونی سنوورداریی ئەورووپا

    سەفەری ئەورووپیی مەزڵووم کۆبانی؛

    دیپلۆماسیی چالاک و هەژموونی سنوورداریی ئەورووپا

    فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات بە مەبەستی بەدەستهێنانی پشتگیریی سیاسی و بەدواداچوون بۆ پرۆسەی تێکەڵبوون لەگەڵ دەوڵەتی سووریا ڕووی لە ئەورووپا کرد، بەڵام کێشی ڕاستەقینەی ئەکتەرە ناوچەییەکان و ئەمریکا، هێشتا دەستی ئەورووپای بۆ کاریگەری دانان لەسەر گۆڕانکارییەکانی سووریا بە بەستراوەیی هێشتووەتەوە.

    ٢٠٢٦-٠٦-٢٢ ١٢:٥٤
  • بەردەوامیی جموجۆڵەکانی MSD دەبێتە هۆی دۆزینەوەی چارەسەرێکی گشتگیر بۆ قەیرانی سووریا

    ئەحمەد ئەلدەرزی:

    بەردەوامیی جموجۆڵەکانی MSD دەبێتە هۆی دۆزینەوەی چارەسەرێکی گشتگیر بۆ قەیرانی سووریا

    ئەحمەد ئەلدەرزی، نووسەر و شرۆڤەکاری سیاسی، رایگەیاند کە بەردەوامیی چالاکی و جموجۆڵە سیاسییەکانی ئەنجومەنی سووریای دیمومکرات، هۆکارێکی سەرەکییە بۆ بەهێزکردنی چانسی گەیشتن بە چارەسەرێکی سیاسی و گشتگیر بۆ قەیرانی سووریا.

    ٢٠٢٦-٠٦-٢٢ ١١:٥٤
  • وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی کاتیی سووریا بڕوانامەکانی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری بەفەرمی ناساند

    وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی کاتیی سووریا بڕوانامەکانی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری بەفەرمی ناساند

    وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی کاتیی سووریا لە بڕیارێکی نوێدا، بڕوانامەی دەرچوو لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریای بە فەرمی ناساند و ڕێگەی بە خوێندکارانی ئەم ناوچانە دا کە لە ساڵانی خوێندنی دیاریکراودا بەشداری لە تاقیکردنەوە فەرمییەکانی وڵاتدا بکەن.

    ٢٠٢٦-٠٦-٢٠ ١٤:٤٠
  • نەڕەزایەتیی دیمەشق بەرامبەر بە سەفەری مەزڵووم کۆبانێ بۆ ئەورووپا

    نەڕەزایەتیی دیمەشق بەرامبەر بە سەفەری مەزڵووم کۆبانێ بۆ ئەورووپا

    بەرپرسێکی حکوومەتی سووریا ڕایگەیاندووە کە سەفەرە ئەورووپییەکانی مەزڵووم عەبدی بەبێ هەماهەنگی لەگەڵ حکوومەتی سووریادا ئەنجام دراون.

    ٢٠٢٦-٠٦-٢٠ ١٣:٤٧
  • دکتۆرینی نوێی واشنتۆن؛ عێراق و سووریا دەکرێنە ڕێڕەوی ئابووری

    دکتۆرینی نوێی واشنتۆن؛ عێراق و سووریا دەکرێنە ڕێڕەوی ئابووری

    ڕێککەوتنەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا لەگەڵ عێراق و سووریا، لە نۆژەنکردنەوەی هێڵی بۆریی کەرکووک–بانیاسەوە تا دەگاتە هاتنی کۆمپانیا گەورەکانی نەوت و تەکنەلۆژیای ئەمریکی، ئەوە نیشان دەدەن کە واشنتۆن خەریکی داڕشتنی نەزمێکی نوێی ناوچەیییە، کە تێیدا وزە، تەکنەلۆژیا و سەرمایە دەکاتە ئامرازی سەرەکیی نفووز و کاریگەریی خۆی.

    ٢٠٢٦-٠٦-٢٠ ١٢:٤٣
  • Previous
  • ١
  • ٢
  • ٣
  • ٤
  • ٥
  • ٦
  • ٧
  • ٨
  • ٩
  • ١٠
  • ١١
  • Next
Desktop version Mobile version

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است. تمام حقوق این وب سایت برای خبرگزاری کردپرس محفوظ است.

Nastooh Saba Newsroom