-
لە قەندیل چیدی دەنگی تفنگەکان نابیسترێن
گەریلایەکی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بە ئۆتۆمبێلە پیکابەکەیەوە ڕێگایەکی تەسک و سەختی پێچاوپێچی شاخی لە ناوچەیەکی هەرێمی کوردستانی عێراق دەبڕێت، پێش کۆتایی هاتنی ڕێگاکە لە ئۆتۆمبیلەکە دادەبەزێت و دەچێت بۆلای دارێک کە تەلفونێکی پێوەیە، پەیوەندی بە هەڤاڵەکانییەوە دەکات و لە گەیشتنی تیمی ئاژانسی فرانس پرێس ئاگاداریان دەکاتەوە.
-
کورد و عەرەب لە کەرکووک یەکسان بوون؛ دابەزینی مێژوویی پشکی کورد
بۆ یەکەمجار ژمارهی کورسیهکانی کورد لە پارێزگای کەرکووک لێژبێتەوە بەرەو کەمتر لە نیوەی کورسییە گشتییەکانی پارێزگاکه و هاوتایه لەگەڵ کورسییە گشتییەکانی پێکهاتەی عەرەبدا، کورد ۵ کورسی، پێکهاتهی عهرهب ۵ کورسی و تورکمانیش ۲ کورسی بهدهست هێناوه و کورسی کۆتاش بۆ پێکهاتهی مهسیحی بوه.
-
هێرش کردنە سەر کاندیدەکانی هەڵبژاردن لە عێراق پەرەدەسێنێت
پاش زنجیرە هێرشێک بۆسەر کاندیدەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، کاندیدێک لە بەغدا تیرۆر کرا و نووسینگەی دوو کاندیدی دیکەش کرایە ئامانجی هێرشی چەکداری.
-
چیرۆکی هەڵوەشانەوەی دیداری ئەسعەد شەیبانی و ئیلهام ئەحمەد
بڕیاربوو خولێکی نوێی دانوستان لە نێوان شاندێکی ئیدارەی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و حکوومەتی سووریا لە دیمەشق بەڕێوەبچێت، دوای شکستی خولێکی هاوشێوە لە پاریس زیاتر لە دوو مانگ لەمەوبەر، بهڵام شهیبانی ئاماده نهبووه کۆبوونهوهکه ئهنجام بدات لهکاتێک قامیشلۆ داوای بهشداری کردنی ئهمریکای له کۆبوونهوهکهدا کردوه، ئهوهش دهبێته دووهمین کۆبوونهوه که لهلایهن حکوومهتی دیمهشقهوه ههڵدهوهشێنرێتهوه.
-
شهرق ئهلئهوسهت:
چەقبەستوویی بۆ دانوستانەکانی نێوان دیمەشق و ئیدارەی خۆسەر گەڕاوەتەوە
دوای بڕیارێکی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی گەل لە سووریا بۆ دواخستنی دەنگدان لە پارێزگاکانی حەسەکە و ڕەققە، گفتوگۆکانی نێوان دیمەشق و ئیدارەی خۆسهر گهیشتونهته بنبەست.
-
ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان نیگەرانن لە درێژکردنەوەی ماوەی بەندکردنی ڕۆژنامەنووسێکی کورد
دوو ڕێکخراوەی، لێبوردنی نێودەوڵەتی و لیژنەی پشتیوانی ڕۆژنامەنووسان (CPJ) نیگەرانیی خۆیان سەبارەت بە دەرکردنی بڕیاری نوێ بۆ شێروان شێروانی، ڕۆژنامە نووسی کوردی عێراقی، دەربڕی و ئەو هەنگاوەیان بە هەڵمەتێک بۆ کپ کردنی دەنگی ڕەخنەگەران لە هەرێمی کوردستان ناو برد.
-
هەڵبژاردن لە سووریا؛ شەرعیەتدان بە شەرع یان هەنگاوێک بەرەو سەقامگیری؟
بەبێ جێگری بوونی داپەروەری و ئاشتی نیشتمانی، وڵاتی سووریا تەنانەت ئەگەر هەڵبژاردنی داهاتووش بەڕێوە ببات مەترسیی پارچە پارچە بوونی لەسەرە.
-
ململانێی ئاشکرای ئەمریکا و چین و ڕووسیا لەسەر عێراق و هەرێمی کوردستان
لە کاتێکدا ململانێی نێوان زلهێزەکان لەسەر سەرچاوە نەوتی و غازییەکانی عێراق قووڵ بووتەوە، ویلایەتەیەکگرتووەکان شەپۆلێک گرێبەستی نوێی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان واژۆ کردووە ئەوەش بۆ وەرگرتنەوەی نفووزی خۆی لە چنگی چین و ڕووسیا.هاوکات بەغدا هەوڵی ئەوە دەدات لە ڕێگای یاسایی و داراییەوە گوشار بخاتە سەر هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی تەسلیمی یاسای نوێی نەوت و گاز ببێت و کۆتایی بە فرۆشتنی سەربەخۆی نەوت بێنێت. ململانێیێکی ژیۆپۆلۆتیکی کە تەنها لە بواری نەوتدا نییە و چارەنووسی پێکهاتەی سیاسی عێراق و پێگەی ناوچەیی هەرێمی کوردستان دیاری دەکات.
-
دەستگیر کردنی «جەلادەکەی نوگرە سەلمان»؛ هیوایێکی نوێ بۆ زیانلێکەوتوانی ئەنفال
دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە راگەیێندراوێکدا دەستگیرکردنی عەجاجی نوگرەسەلمانی ڕاگەیاند و دەڵێت، کەسوکارەکەی بۆ چەواشەکردنی دەزگا ئەمنییەکان، بانگەشەی مردنییان کردبوو.
-
ڕوانگەی مافی مرۆڤ:
پێویسته بەغدا و هەولێر کۆتایی بە بارمتەگرتنی مەعیشەتی فەرمانبەران بێنن
ڕوانگەی مافی مرۆڤ هۆشداری دەدات کە هێرشە درۆنییەکانی ئەمدواییە بۆ سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق و دواخستنی خەرج کردنی مووچەی فەرمانبەران، مەترسییێکی جددی لەسەر دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزارییە گشتییەکان بۆ خەڵک درووست کردووە. بەرپرسی بەشی عێراق لەم ڕێکخراوەدا جەختی کردەوە پێویسته بەغدا و هەولێر دەست لە بە بارمتەگرتنی مووچەی فەرمانبەران و بەکارهێنانی مافەکانیان وەک ئامرازێک لە یارییە سیاسییەکان لە سەر نەوت هەڵبگرن.
-
تەڕاتێنی درۆن لە ئاسمانی هەرێم و خەمساردیی ئەمریکا لە پێدانی سیستەمی بەرگری
هێرشی درۆنی بومبڕێژکراو بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و کێڵگە نەوتییەکان لە هەرێم بەردەوامە و جارێکی دیکە پێداویستیی بەپەلەی هەرێمی کوردستانی بە سیستەمی بەرگریی ئاسمانی زەق بووەتەوە، ئەو سیستەمەی کە ئەمریکا بەڵێنی دابین کردنی داوە بەڵام هێشتا دیار نییە کە لە کۆتاییدا هەولێر دەستی بە چە کەرەستەیێک دەگات.
-
پێگەی میدل ئیست ئای:
تورکیا و هەسەدە دانوستانی ڕاستەۆخۆیان ئەنجام داوە
لەدرێژەی گۆڕانکارییە سیاسی و سەربازییەکان لە سووریا هەفتەی ڕابردوو هێزەکانی سووریای دیموکرات و توركیا بە نێوەندگیری ئەمریکا گفتوگۆی ڕاستەوخۆیان ئەنجام داوە
-
ئاڵوگۆڕی بازرگانی، وزە و کەمینەکان؛ سێ تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەی بارزانی و ڕوبیۆ
وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند: لە کۆبوونەوەی نێوان مەسروور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و مارکۆ ڕوبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکادا باسی فراوانکردنی پەیوەندییە ئابوورییەکان و سەرمایەگوزاریی نێوان واشنتن و هەرولێر کراوە.
-
لە کۆڕبەندی سنەدا باس کرا؛
هەرێمی کوردستان ئاسایشی سەرمایەدانەرانی ئێرانی دەپارێزێت
لە چوارچێوەى سێیەمین دیدارى پارێزگا هاوسنوورییەکان کە دوو ڕۆژە له شارى سنه بەردەوامە، کۆبوونەوەیێکی ڕۆژنامەوانی بە ئامادەبوونی میدیا ناوخۆیی و بیانییەکان و شاندەکەی هەرێمی کوردستان و پارێزگارانى ئازربایجانى ڕۆژئاوا، سنە و کرمانشا بەمەبەستى ڕوونکردنەوە و ئاشکرا کردنی دەستکەوتەکان و تاوتوێ کردنی پرسە هاوبەشەکان و وەڵامدانەوە ڕۆژنامەنووسان بەڕێوەچوو.
-
ئیسرائیل لە سەرەتای شەڕی غەززەوە ۲۱۲ ڕۆژنامەنووسی کوشتووە
له سهرهتای شهڕی ئیسرائیل بۆ سهر کهرتی غهززه ژمارهی کوژراوانی ڕۆژنامهنووسان بۆ ۲۱۲ کهس بهرز بووهتهوه .
-
کورد متمانەی بە پرۆسەی ئاشتی ئەردۆغان نییە
ئاژانسی ڕۆیتەرز دەنووسێت سەرەڕای ئامادەیی کوردەکان بۆ ئاشتی لەگەڵ ئەردۆغان، ئیدارەی ناوبراو هەنگاوێکی ئەوتۆی هەڵنەگرتووە و ئەمەش کوردی نیگەران کردووە.
-
ڕاگەیێندراوی هاوبەشی سەرۆک وەزیرەکانی عێراق و بەریتانیا
دوای کۆبوونەوەی نێوان محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و کییەر ستامەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، راگەیێندراوێکی هاوبەشیان بڵاو کردەوە.