کوردپرێس: به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێکی کۆمه‌ڵی دادگه‌ری، مه‌کته‌بی سیاسیی ئه‌و حزبه به سه‌رپه‌رشتیی عه‌لی باپیر له شاری هه‌ولێر کۆ بۆوه و له ده‌ستپێکی کۆبوونه‌وه‌که‌دا، بارودۆخی چه‌قبه‌ستووی هه‌رێمی کوردستان و ململانێی لایه‌نه‌کانی ده‌سه‌ڵات هه‌ڵسه‌نگێندرا، "کۆمه‌ڵ ئۆباڵی ئه‌م دۆخه ناهه‌مواره ده‌خاته ئه‌ستۆی هه‌ردوو پارتی ده‌سه‌ڵاتدار، که به هۆی سیاسه‌تی چه‌وتی چه‌ندین ساڵه‌یانه‌وه، وێڕای دروستکردنی قه‌یرانی ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی، بوونه‌ته هۆی په‌کخستنی دامه‌زراوه شه‌رعییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان، به‌تایبه‌ت دامه‌زراوه‌ی په‌رله‌مان".
مه‌کته‌بی سیاسی کۆمه‌ڵی دادگه‌ریی باسی له‌وه‌شکردووه: "کۆمه‌ڵ له سه‌ره‌تاوه بۆچونی خۆی ڕاگه‌یاندبو که ئه‌م په‌رله‌مانه به هۆی دیزاینکردنییهوه سه‌رپێ ناکه‌وێت، ئێستاش ڕاستیی ئه‌و بۆچونه له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع بۆ هه‌موان ده‌رکه‌وتوه".
سه‌باره‌ت به ڕاسپاردنی عه‌لی زه‌یدی له‌لایه‌ن چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییه‌وه، مه‌کته‌بی سیاسی کۆمه‌ڵی دادگه‌ریی رونیکردۆته‌وه، "وه‌ک مافێکی عورفیی پێکهاته‌ی شیعه پێشوازیی له‌م بڕیاره ده‌که‌ن و هیواخوازن عه‌لی زه‌یدی له ئاستی به‌رپرسیارێتییه‌کانی بێت به‌رامبه‌ر گه‌لانی عێراق به گشتی و، هه‌وڵی جیددی بدات بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و حکومه‌تی فیدڕاڵ".
ده‌رباره‌ی بارودۆخی ئاڵۆزی ناوچه‌که، کۆمه‌ڵی دادگه‌ری باسی له‌وه‌کردوه، ده‌خوازن هه‌مولایه‌ک به خه‌مخۆرییه‌وه هه‌وڵ بده‌ن ڕێگری له هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی شه‌ڕ بکه‌ن و جه‌ختیشیکردۆته‌وه، "پێویسته هه‌رێمی کوردستان سیاسه‌تی پێشوی خۆی بپارێزێت و نه‌بێته به‌شێک له هیچ جه‌نگ و ململانێیه‌کی ناوچه‌یی".
Your Comment