بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆک کۆماری سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزه‌ر له په‌راوێزی سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ نیویۆرک به‌مه‌به‌ستی به‌شداری کردن له کۆبوونه‌وه‌کانی ئه‌نجومه‌نی گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان ڕایگه‌یاند: "دیمه‌شق پێشنیاری تێکه‌ڵ کردنی هێزه‌کانی سووریای دیموکرات (هه‌سه‌ده)ی بۆ ناو سوپای سووریادا کردوه بۆئه‌وه‌ی سوود له شاره‌زاییه‌کانی هه‌سه‌ده وه‌ربگرین، به‌پێی ده‌ستووریش مافی کورد له سووریا پارێزراو ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌وان سستن له‌و ڕێکه‌وتنه‌ی له مانگی (ئازار/۳)ی ئه‌مساڵ واژۆمان کردووه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد: سووریا "ده‌وڵه‌تێکی یاساییه" که بە مه‌ودای یه‌کسان له هه‌م,و سوورییه‌کان ده‌پارێزێت.
سه‌رۆکی سووریا ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاندوه: "له‌و کاته‌وه‌ی چووینه ناو دیمه‌شقه‌وه کارمان بۆ کۆنترۆڵ کردنی چه‌ک و سنووردارکردنی له ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا کردووه، هه‌ر چه‌کێک له ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی یاسا هه‌بێت به بێ کۆنترۆڵ هه‌ژمار ده‌کرێت".
ئه‌حمه‌د شه‌رع باسی له‌وه‌کردوه: "حکوومه‌تی تازه پێکهێنراو نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگه ده‌کات، هه‌روه‌ها وڵاته‌که "به‌خێرایی زۆر به‌ره‌و بنیاتنانی سووریای نوێ" هه‌نگاو ده‌نێت، پێشبینیش ده‌کات پڕۆسه‌ی راگوزه‌ر چوار بۆ پێنج ساڵ بخایه‌نێت.
ناوبراو وتیشی: خاکی سووریا مه‌ترسی له‌سه‌ر هیچ که‌سێک دروست ناکات، دیمه‌شقیش نایه‌وێت شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئیسرائیل بکات، دانوستانه‌کانیش بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ ڕێککه‌وتنه‌که‌ی ساڵی ۱۹۷۴ به‌رده‌وامن.
سه‌رۆکی سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزهرئهوهشی خستۆته‌ڕوو: "پاراستنی په‌یوه‌ندییه ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه سه‌قامگیره‌کان پێویستییه‌کن، لایه‌نه ده‌ره‌کییه‌کانیش هێشتا هه‌وڵی "هاندانی ململانێی تائیفی ده‌ده‌ن بۆ ده‌ستوه‌ردان له کاروباری سووریا و لیژنه‌کانی دۆزینه‌وه‌ی ڕاستییه‌کانیش بۆ لێکۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌کانی ڕابردوو پێکهێنراون".
ئه‌حمه‌د شه‌رع به‌سه‌رۆکایه‌تی شاندێکی باڵا به سه‌ردانێک ئێستا له نیویۆرکه، به‌مه‌ش بوه یه‌که‌م سه‌رۆکی سووریایه که له ساڵی ۱۹۶۷هوه به‌شداری کۆبوونه‌وه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بکات.
Your Comment