سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی عێراق و ئەحمەد شەرع کۆ بوونەوە

سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی عێراق و سەرۆکی کاتیی سووریا لە دیمەشق کۆ بوونەوە و لەسەر زیاد کردنی هاوکاری ئەمنی بۆ بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا ڕێککەوتن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، «حەمید شەتری» سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی عێراق لەگەڵ «ئەحمەد شەرع» سەرۆکی کاتیی حکوومەتی سووریا لە دیمەشق کۆ بوونەوە.

میدڵ ئیست نیووز بڵاوی کردەوە، سەرچاوەیێک لە دەزگای هەواڵگریی عێراق ڕایگەیاندووە کە شەتری و شەرع لەم کۆبوونەوە پێداچوونەوەیان بە ئاسایشی سنوورەکان، شەڕی تیرۆر و دۆخی هاووڵاتیانی عێراقی لە سووریا کرد.

بەپێی ڕاگەیاندنی ئەم سەرچاوەیە، دوو لایەنەکە لەسەر زیادکردنی هاوکاری ئەمنی بۆ بەهێز کردنی ئاسایش و سەقامگیری ڕێککەوتوون.

سەرچاوەکە هەروەها وتیشی، ئەم کۆ بوونەوە لەسەر فەرمانی محەممەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەڕێوەچووە.

هەروەها نووسینگەی سەرۆکایەتی سووریا لە بەیاننامەیکدا ڕایگەیاند لەم کۆبوونەوەدا گفتوگۆ لەسەر دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و بەتایبەت دۆخی ئەمنی ئەنجامدراوە و جەخت لە یەکڕێزی و سەروەریی خاکی سووریا کراوە.

دوو لایەنەکە هەروەها سەقامگیری سووریایان بە فاکتەری سەرەکی بۆ ئاسایشی ناوچەکە زانی و سەبارەت بە بوارە ئابوورییەکان بەتایبەت چالاککردنەوەی هێڵی ئاڵۆگوڕی بازرگانی و کردنەوەی دەروازە سنوورییەکانی نێوان دوو وڵاتەکە بە ئامانجی سەرخستنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی عێراق و سووریا، گفتۆگویان کرد.

News ID 226004

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha