بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلی قەرەداغی، سەرۆکی یەکێتی جیهانیی زانایانی موسڵمانان لە پەیامێکیدا دەڵێت: "داوا لە سەرۆکی سووریا و سەرکردایەتی هەسەدە دەکەم بڕگەکانی ڕێککەوتنی ۱۰ی ئازار/۲۰۲۵ بە گیانێکی ئیسلامی و نیشتمانی کە دانایی و بەرپرسیارێتی پێکەوە کۆ بکاتەوە جێبەجێ بكەن، لەپێناو پاراستنی گیانی هاوڵاتیانی مەدەنی و سەلامەتی پێکهاتەی کۆمەڵایەتی".
سەرۆکى یەكێتی جیهانی زانایانی مسوڵمانان ئەوەشی خستەڕوو: "گیانی مرۆڤ بەهایەکی پیرۆزە و داوای ڕاگرتنی خوێنڕشتن و پاراستنی کەسانی سڤیل و دورکەوتنەوە لە ئاشوب و هەنگاونان بەرەو ئاشتەوایی دەکەین، كە ئەوەش ئاسایش دەگەڕێنێتەوە و ڕێگای توندوتیژی دادەخات".
عەلی قەرەداغی باسی لەوەش کرد: "نیشتمان ئەمانەتە لە گەردنی هەموان و ئەرکی سەرشانی گشت لایەكە بەشدار بن لە پێشخستنی سووریا و ڕووبەڕووبوونەوەی پیلانەکانی دوژمنان".
Your Comment