سوودانی و شەرع جەخت لە گرتنەبەری دیالۆگ دەکەنەوە بۆچارەسەرکردنی قەیرانەکان

محەمەد شیاع سوودانی و ئەحمەد شەرع پەیوەندییەکی تەلەفونیان ئەنجامدا و دۆخی سووریایان تاوتوێ کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئەمشەو لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، سوودانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەلایەن شەرعەوە پێگەیشت و لە کاتی پەیوەندییەکەدا، گفتوگۆ کرا دەربارەی پەرەسەندنەکانی بارودۆخی سووریا و ئەو ئالەنگارییە ئەمنیانەی ڕوبەڕوی دەبێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، سوودانی جەختی لەسەر گرنگیی گرتنەبەری دیالۆگ کردەوە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان، مسۆگەرکردنی مافەکانی تەواوی گەلی سووریا، و پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سووریا و سەروەری دەوڵەتی سووریا بەسەریدا.

لایخۆیەوە سەرۆکایەتی کۆماری سووریا ڕایگەیاند، باسیان لە پێشهاتی بارودۆخی هەرێمایەتی کردوە، بەتایبەت باکووری رۆژهەڵاتی سووریا و پرسەکانی جێی بایەخی هاوبەش، کە هەردولا جەختیان لەسەر یەکێتی خاکی سووریا و سەرەوەری دەوڵەت کردوە بەسەریدا. 

دەشڵێت، جەخت لەسەر پاراستنی سنووری عێراق و چڕکردنەوەی هەوڵە هاوبەشەکان بۆ پاراستنی ئەمن و ئاسایش. هەروەها هەردولا  رێککەوتون لەسەر چالاککردنی دەروازە سنوورییەکان و دامەزراوەکانی حکومەت و هەماهەنگی و هاوکاری ئەمنیی هاوبەش لە روبەڕوبونەوەی رێکخراوە تیرۆرستیەکان.

News ID 226767

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha