ئەحمەد شەرع و سەرۆکی میت پرسە ئەمنییەکانی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد

لە دیمەشق، ئەحمەد شەرع، سەرۆک کۆماری کاتیی سووریا و ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی تورکیا (میت) کۆ بوونەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، میدیای فەرمیی تورکیا بڵاوی کردەوە، ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی میت ۲۰۲۵ بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری کاتیی سووریا، سەردانی دیمەشقی کرد و تەوەری گفتوگۆکانی کاڵن و ئەحمەد شەرع لە کۆشکی سەرۆکایەتیی کۆمار، پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵات و پرسە ئەمنییە هەرێمییەکان بوون.

لە کۆبوونەوەکەدا، وێڕای ئاماژەدان بە گرنگیی پاراستنی یەکپارچەیی خاک، سەروەری و سەقامگیریی سیاسی و ئاشتی کۆمەڵایەتی سووریا، جەخت لەوە کرایەوە تورکیا هەمیشە لە پاڵ سووریا دەبێت.

لە دیدارەکەدا هەروەها ئاماژە بە خەباتی سووریا دژ بە هەموو جۆرە هەڕەشەیەکی ناوخۆیی و دەرەکی سووریا دراوە و راگەیێندراوە، کە تورکیا ئامادەیە بۆ یارمەتیدانی دیمەشق دژ بەو هەڕەشانە.

لە دیداری نێوان کاڵن و شەرع باس لە پرسی بەرەنگاربوونەوەی دژ بە داعش کرا. هاوکات پەرەپێدانی بە سیستمی دامەزراوەیی حکوومەتی سووریا، ئاسایشی سنوورەکان و دەروازە سنوورییەکان، باشترکردنی دۆخی دارایی و گەڕانەوەی خۆبەخشانەی ئاوارەکانی سووریایی و پاراستنی ئاسایشیان قسەیان لەبارەوە کرا.

رۆژی ۱۶ـی ئەیلوولی ۲۰۲۵، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، دوای گەڕانەوەی لە قەتەر کە بەمەبەستی بەشداریکردن لە لووتکەی نائاسایی رێکخراوی هاریکاریی ئیسلامی و کۆمکاری عەرەبی سەردانی کردبوو، بە رۆژنامەڤانانی راگەیاند، "ئێستا لە سووریا دۆخێکی ئاڵۆز هەیە کە دیپلۆماسیی نێودەوڵەتی و دینامیکە نێوخۆییەکان تێکەڵ بوون".

 هەروەها گوتی، "بە دڵنیاییەوە ناتوانین سووریا بە تەنیا جێبهێڵین. هەر بۆیەش هاوکارە پەیوەندیدارەکانم و لە پێش هەموویانەوە وەزیری دەرەوە و سەرۆکی دەزگای هەواڵگری، لە دیالۆگێکی چڕدان لەگەڵ سووریا".

News ID 226110

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha