بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەحمەد شه‌رع، دوای ئه‌وه‌ی له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، واشنتن و له‌نده‌ن له لیستی تیرۆر ده‌رهێنرا، ئەمڕۆ بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ئەمریکا و بڕیاره له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆکی ئه‌مریکا کۆ ببێته‌وه و ڕێکه‌وتنێک واژۆ بکه‌ن.
پێشتر تۆماس باراک لە پەراوێزی کۆنفرانسی دیالۆگی مەنامە لە بەحرەین بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند، "ئەحمەد شەرع ۸ی ئەم مانگە لە واشنتن لە کۆشکی سپی بەڵگەنامەیەک واژۆ دەکات بۆ ئەوەی سووریا پەیوەندی بە هاوپەیمانی دژ بە داعشەوە بکات بە سەرۆکایەتی ئەمریکا".
ئەوە یەکەم سەردانی سەرۆکی سوریا دەبێت بۆ واشنتن و دوەم سەردانی بۆ ئەمریکا دەبێت لەدوای بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە مانگی ئەیلولدا لە نیویۆرک، کە لە ساڵی ۱۹۶۷ەوە بوە یەکەمین سەرۆکی سووریا وتارێک بۆ ئەو ڕێکخراوە نێودەوڵەتییە پێشکەش بکات.
شەرع بۆ یەکەمجار لە مانگی ئایار لە ڕیازی پایتەختی سعوودیە، لەگەڵ ترەمپ کۆ بووەوە، لە کاتێکدا سەرۆکی ئەمریکا بە گەشتێک لە ناوچەکە بوو.
Your Comment