بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزه‌کانی سوریای دیموکرات-هه‌سه‌ده، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێکدا ئاشکرایکرد، له سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه گروپه چه‌کداره‌کانی سه‌ربه حکوومه‌تی دیمه‌شق به‌شێوه‌یه‌کی پلان بۆ داڕێژراو و به چه‌کی قورس له‌نێویشیاندا تۆپ و ده‌بابه، بۆردوومانی به‌نداوی تشرین و ده‌وروبه‌ری ده‌که‌ن و به‌رده‌وامن له بۆردوومانه‌کانیان.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، بۆدوومانهکان ڕاسته‌وخۆ به‌نداوه‌که و شوێنی نیشته‌جێبوونی کرێکاران و گونده‌کانی ده‌وروبه‌ری به‌نداوه‌که‌یان کردۆته ئامانج که ئه‌وه‌ش هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی زۆر مه‌ترسیداره بۆ سه‌ر ژیانی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی و دامه‌زراوه سه‌ره‌کییه‌کانیش ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسییه‌کی کاره‌ساتبار ده‌کاته‌وه.
هه‌سه‌ده جه‌ختیشی کردۆته‌وه، ئه‌م ده‌ستدرێژییانه، گرژییه‌کی مه‌ترسیدار و پێشێلکارییه‌کی ئاشکرای رێککه‌وتنه‌کانی ئاگربه‌ستن له‌کاتێکدا دۆخه‌که پێویستی به هێورکردنه‌وه‌و ده‌سته‌به‌رکردنی به‌رده‌وامی خزمه‌تگوزارییه بنه‌ڕه‌تییه‌کانه.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش کردوه، به‌رده‌وامی ئه‌م ده‌ستدرێژییانه ته‌نیا ده‌بێته مایه‌ی ئاڵۆزی زیاتر‌و هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر سه‌قامگیریی ناوچه‌که.
هه‌سه‌ده وتووشیه‌تی، به‌رپرسیارێتی ته‌واوه‌تی ئه‌م پێشێکارییانه و سه‌ره‌نجامه مه‌ترسیداره‌کانی ده‌خه‌ینه ئه‌ستۆی حکوومه‌تی دیمه‌شق و جه‌ختیش له مافی به‌رگریی ڕه‌وا ده‌که‌ینه‌وه بۆ به‌رگری کردن له خه‌ڵک و هێزه‌کانمان له‌دژی هه‌ر هه‌ڕه‌شه و ده‌ستدرێژییه‌ک.
Your Comment