مەزڵووم کۆبانی داوای دامەزراندنی هەرێمێک هاوشێوەی هەرێمی کوردستان لە سووریا دەکات

فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکراتی تێکەڵکردنی هەسەدەی بە سوپای سووریا ڕەتکردوەتەوە، و داوای دامەزراندنی ناوچەیەکی ئۆتۆنۆمی دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بە گوێرەی میدیاکانی سووریا لە کۆبوونەوەی نێوان مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع سەرۆکی کاتیی سووریا، مەزلووم عەبدی فەرماندەی گشتیی هەسەدە داوای دامەزراندنی ناوچەیەکی ئۆتۆنۆمی کرد کە هاوشێوەی هەرێمی کوردستانی عێراق بێت.

میدیاکە بڵاویکردەوە کە لەلایەن مەزڵووم عەبدییەوە تێکەڵ کردنی هەسەدەی بەسوپای سووریا رەتکراوەتەوە و لەهەمان کاتیشدا ئاماژەی بەوەکردوە"کە دەکرێت هەسەدە بەشێک بێت لە سوپای سووریا بەڵام بێ تێکەڵ کردن".

ئەمە لە کاتێکدایە ئەمڕۆ مورهەف ئەبوو قەسرە، وەزیری بەرگریی سووریا ئاگربەستی دەستبەجێی لە حەلەب و تەواوی ناوچەکانی  باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕاگەیاند.

لەلایەکی دیکەوە ئاژانسی هەواڵی فەرمی سووریا "سانا" ئاشکرای کرد کە  شەرع و بەرپرسانی تری سووریای کۆبوونەوە لەگەڵ تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سووریا و براد کوپەر، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا، و لە کۆبونەوەکەدا باسیان لە دوایین پێشهاتەکانی سووریا و ڕێگاکانی پشتیوانی لە پرۆسەی سیاسی و بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری و میکانیزمەکانی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ١٠ی ئازارکردووە، بۆ پاراستنی یەکپارچەیی و سەروەری خاکی سووریا.

News ID 226219

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha