مەحاڵە سووریا دابەش بکرێت؛ پشتبەستن بە ئیسرائیل ئەنجامی نابێت

ئەحمەد شەرع، سەرۆکی قۆناغی ڕاگوزەری سووریا یەکپارچەیی خاکی سووریای دووپات کردەوە و ئەگەری دابەش کردنی وڵاتەکەی ڕەت کردەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە میانی دانیشتنی دیالۆگدا کە ژمارەیێک وەزیر و ئەکادیمی و سیاسەتمەدار و ئەندامانی سەندیکا پیشەیی و کەسایەتییەکانی پارێزگاری ئیدلب ئامادەی بوون، ئەحمەد شەرع ڕایگەیاند: "ئەوانەی داوای دابەشبوون لە سووریا دەکەن لەڕووی سیاسییەوە نەزان و خەونبینن، زۆرجار بیرۆکەی خەوناوی لایەنگرەکانیان بەرەو خۆکوشتن دەبات".

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد: "هیچ مه‌ترسییێکی دابه‌شبوون له‌ سووریا نابینم، له‌نێو هه‌ندێک که‌سدا خواست هه‌یه‌ بۆ دابه‌ش کردنی سووریا و هه‌وڵدان بۆ دروست کردنی کانتۆنی ناوخۆیی، به‌ڵام له‌ ڕووی لۆژیکی و نه‌ته‌وه‌یی و کلتورییه‌وه‌ ئه‌وه‌ مه‌حاڵه‌".

شه‌رع هۆشداری له‌ "ڕکابەریی نەرێنی و تەماحی پۆست و دابەشبوونی سیاسی و گەڕان بەدوای ڕۆڵەکاندا"دا و جەختی لەوە کردەوە کە ئەوە کاریگەری لەسەر پێکهاتەی کۆمەڵگا هەیە، بەتایبەتی کە ئه‌وان لە قۆناغی بنیاتنانی دەوڵەتدان، کە بەوتەی ناوبراو بە هەلومەرجی جیاواز تایبەتمەندە.

سەرۆکی کاتیی سووریا ئه‌وه‌شی وت: "پشتبەستنی هەندێک لایەن بە زلهێزەکانی ناوچەکە، وەک ئیسرائیل، زۆر قورسە، ناوچەی باشوور دانیشتوانی چڕ و پڕە و هەر دوژمنێک هەوڵی چوونە ژوورەوەی بدات، ناچار دەبێت پۆلیسێک لەبەردەم دەرگای هەموو ماڵێکدا دابنێت و ئەوەش لە واقیعدا قورسە".

سەبارەت بە ڕووداوەکانی ئەم دواییەی پارێزگای سوه‌یدا، شه‌رع جەختی لەوە کردەوە کە دەوڵەت پابەندە بە لێپرسینەوە لەو کەسانەی کە پێشێلکارییان لە سوەیدا ئەنجام داوە.

News ID 225922

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha