سنە
-
بێدەنگیی بەرپرسان؛ دووەم کارەسات دوای گیانلەدەستدانی ئارین*
هەندێک جار بێدەنگی، تەنیا خامۆشی نییە؛ دانپێدانانێکی تاڵە. دانپێدانانە بەوەی کە یا وەڵامێک بۆ گوتن نییە، یا ئیرادەیەک بۆ وەڵامدانەوە. ئێستا زیاتر لە ڕۆژێک بەسەر بڵاوبوونەوەی ڕاپۆرت، وتار و ڕەخنە بەربڵاوەکانی ڕاگەیاندنەکان دەربارەی گیانلەدەستدانی ئازاربەخشی «ئارین حوسێن پەناهی»، منداڵە سێ ساڵانەکەی سنەدا تێدەپەڕێت؛ منداڵێک کە گیانی لە ڕووداوێکدا لەدەست دا کە زۆر کەس بڕوایان وایە چەندین جار هۆشیاری لەبارەی زەمینەکانی ڕوودانی درابوو.
-
پارێزبەندی نەنووسراوی سەرۆک شارەوانیی سنە؛
بۆچی لووتکەی بەڕێوەبەریی شار ڕووبەڕووی بەرپرسیارێتی خۆی نابێتەوە؟
دەستوەردانی خێرای دەزگای دادوەری بۆ دۆسیەی کوژرانی دڵتەزێنی منداڵە سێ ساڵانەکەی سنە و دەستبەسەرکردنی دوو بەڕێوەبەری شارەوانی، لە یەکەم نیگادا ئەم پەیامەی بە کۆمەڵگە گەیاند کە ئەمجارەیان بڕیار نییە کارەساتێکی مرۆیی لەنێو کۆمەڵێک پەیامی سەرەخۆشی، بەڵێنی دووبارە و کۆبوونەوەی بێئاکامدا بنێژرێت. پێکهێنانی پەڕاوی دادوەری و ڕووبەڕووبوونەوەی بەڕێوەبەرە بەرپرسەکان، هەنگاوێکی شایانی سەرنجە؛ بەڵام ڕێک لەم خاڵەوە، پرسیارێکی گەورەتر و جدیتر سەرهەڵدەدات؛ پرسیارێک کە ڕای گشتی مافی خۆیەتی بە دەنگێکی بەرز بیخاتە ڕوو: «بۆچی لە قەیرانێکی وەهادا، بەرپرسیارێتی تەنیا تا بەڕێوەبەرە ئاستناوەندەکان ڕۆیشت و ڕێک لەبەردەم دەرگای نووسینگەی سەرۆکی شارەوانیدا وەستا؟»
-
منداڵێکی دیکەی سنەیی بوو بە قوربانیی خەمساردیی بەرپرسانی شار
گەڕەکی «کەڵکەجار»ی سنە، شاهیدی یەکێک لە تاڵترین ڕووداوەکانی ساڵانی دوایی بوو؛ ڕووداوێک کە بەپێی زانیارییەکانی «کوردپرێس»، بووە هۆی گیانلەدەستدانی منداڵێکی تەمەن سێ ساڵان بەهۆی پەلاماری سەگە بەرەڵاکانەوە. منداڵێک کە هێشتا دەرفەتی ژیانی پێنەبڕابوو، بووە قوربانیی قەیرانێک کە ساڵانێکە هەمووان ئاگادارییان لەبارەیەوە دەدا، بەڵام بەڕێوەبەریی شاروانەیی سنە پێی خۆش بوو فەرامۆشی بکات.
-
پەرەسەندنی زیانە کۆمەڵایەتییەکان لە کوردستان؛
تێکچوونی شیرازەی خێزان لە سایەی تەنگژەی ئابووریدا
بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتیی گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای کوردستان، هۆشداری دا لە پەرەسەندنی زیانە کۆمەڵایەتییەکان لەم پارێزگایەدا و ڕایگەیاند: کوردستان کە ساڵانێکی زۆر بەهۆی هاوپێوەندیی خێزانی، کلتووری خۆماڵی و سامانی کۆمەڵایەتییەوە، یەکێک لە پارێزگا هەرە بێ زیانەکانی وڵات بوو، ئەمڕۆش لە زۆرێک لە پارێزگاکان دۆخی باشترە، بەڵام زیادبوونی کێشە کۆمەڵایەتییەکان، تەشەنەسەندنی ئاڵوودەبوون بە ماددە هۆشبەرەکان، ناکۆکیی خێزانی، خۆکوشتن و کەمبوونەوەی بەرگەی کۆمەڵایەتی، زەنگێکی مەترسیداری جدییە بۆ داهاتووی پارێزگاکە؛ بابەتێک کە بە وتەی ئەو، بەبێ بەشداریی سەرجەم دامودەزگاکان و خەڵک، کۆنترۆڵ ناکرێت.
-
قەیرانی سەگە بەرەڵاکان لە کوردستان؛
منداڵانی سنە قوربانیی خەمساردیی بەرپرسانی شار
ساڵانێکە هێرشی سەگە بەرەڵاکان بۆ سەر هاووڵاتییان، بەتایبەت منداڵان، بووەتە یەکێک لە ناخۆشترین هەواڵە دووبارەکانی پارێزگای کوردستان. هەر جارێک کە ڕووداوێک دەقەومێت، خێزانێک دەکەوێتە ناو دڵەڕاوکێ و ترسەوە، منداڵێک ڕەوانەی نەخۆشخانە دەکرێت و بەرپرسانیش بۆ چەند ڕۆژێک بەڵێن دەدەن.
-
ئایناز میکائیلی میدالیای زیوی نێودەوڵەتی بەدەست هێنا
ئایناز میکائیلی، تایکواندوکاری سەقزی، بە درەوشانەوە لە پێشبڕکێکانی کراوەی کازاخستان و ڕکابەرییەکانی بەدەستهێنانی پشکی ئۆڵۆمپیادی مێرمنداڵان، سەرکەوتوو بوو لە بەدەستهێنانی میدالیای زیوی ئەم ڕکابەرییە نێودەوڵەتییانە.
-
ئارش لهۆنی: کوردستان دەبێتە چەقی لۆجستی ڕۆژاوای ئێران
ئارش لهۆنی، پارێزگاری کوردستان ڕایگەیاند کە گۆڕینی پارێزگاکە بۆ چەقی لۆجستی لە ڕۆژاوای وڵاتدا، یەکێکە لە گرنگترین ستراتیژییە گەشەپێدانەکانی حکومەت. ئاماژەی بەوەش کرد کە ناوچەی ئازادی بانە و مەریوان لە پاڵ "بەندەری وشک"ی سنەدا، دوو پڕۆژەی تەواوکەری یەکترن بۆ بەدیهێنانی ئەم ئامانجە.
-
دکتۆر «کیومەرس حەبیبی» وەک مامۆستای نموونەی ئێران هەڵبژێردرا
لە ٣٣یەمین ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان لە ئەندامانی دەستەی مامۆستایانی نموونەی ئێراندا، ئەندامێکی دەستەی مامۆستایانی زانکۆی کوردستان (سنە) وەک مامۆستای نموونەی وڵات ناسێندرا و ڕێزی لێگیرا.
-
داواکاری گشتیی سنە ڕایگەیاند:
زڕدایکی دوو کچەکەی سنە دەستگیرکرا
داواکاری گشتیی گشتیی و پارێزگای کوردستان، هەواڵی دەستگیرکردنی باوەژنی دوو کچە سنەییەکەی ڕاگەیاند و وتی: «تۆماری ئەشکەنجەدانی ئەم دوو منداڵە بە هەستیاری، وردبینی و توندییەوە لە دەزگای دادوەریدا لێکۆڵینەوەی تێدا دەکرێت، وە بەرەوڕووبوونەوەی یاسایی لەگەڵ هەر کەسێک دەکرێت کە لەم کەیسەدا تووشی تاوان یان سەرپێچی بووبێت.»
-
دوو خوشک لە ژووری تاریکی ئەشکەنجە ڕزگار کران؛ باوک و باوەژنەکەیان دەستگیر کران
دوو کچی تەمەن ٧ و ١٥ ساڵان کە لەلایەن باوک و باوەژنەکەیانەوە ڕووبەڕووی توندوتیژی و ئەشکەنجەیەکی دڕندانە ببوونەوە و لە ناو ماڵدا بەند کرابوون، بەهۆی هۆشیاریی خەڵک و کاردانەوەی بەپەلەی فریاکەوتنی کۆمەڵایەتی (ئۆرژانس) ڕزگار کران و هۆکارانی ئەم تاوانەش دەستگیر کران.
-
جێگری پارێزگاری سنە بۆ کاروباری ئاوەدانکردنەوە:
دوای دوو ساڵ لە بەدواداچوون، هێڵی شەمەندەفەری سنە - مەشهەد بە شێوەی ئەزموونی دەکەوێتە کار
جێگری پارێزگاری سنە دەڵێت، لە هەفتەی داهاتووەوە هێڵی شەمەندەفەری سنە - تاران - مەشهەد بە شێوەی ئەزموونی دەستبەکار دەبێ.
-
بەقایی لە مەیدانی ئازادیی سنە:
کوردستانییەکان باش دەزانن چۆن دوژمن بێهیوا بکەن
ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ستایشی هۆشیاریی سیاسی و ڕۆڵی خەڵکی کوردستانی کرد لە پاراستنی سنوورەکان و پوچەڵکردنەوەی پیلانی دوژمنان.
-
غەریب سەجادی:
هێرشەکانی دوژمن زیانی بە ۳۸۰۰ باڵەخانە لە سنە گەیاندووە
قایمقامی سنە رایگەیاند، بەهۆی جەنگەوە زیان بە سێ هەزار و ۸۰۰ باڵەخانەی بازرگانی و نیشتەجێبوونی شارەکە گەیشتووە، ۴۵ یەکەش بە تەواوی ڕووخاون.
-
سێ ناوەندی سەربازی لە سنە کرانە ئامانج
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوو ئامانج لەنێو شاری سنە بە ۶ مووشەک لەلایەن ئەمریکا- ئیسرائیلەوە کراونە ئامانج.
-
ئارەش لهۆنی ئامادەیی پارێزگاکەی بۆ هاوکاریکردنی سلێمانی دەربڕی
پارێزگاری سنە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی، ئامادەیی بۆ گەیاندنی هەر هاوکارییەکی پێویست بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی ئەم دواییانە دەربڕی.
-
«عەدنان زەندی»؛ «دەم بەستە» بەرهەم دێنێت
هەڵگرتنی فیلمی سینەمایی «گورگ بەند» واتا «دەم بەستە» بە نووسەری و دەرهێنەریی «عەدنان زەندی» و لە بەرهەمێنانی «شەهرام مەسلەخی» لە گوندەکانی حەقە و بایە سەربە شاری دێولان دەستی پێکرد.
-
مەسعوود پزیشکیان گەیشتە سنە
دکتۆر مەسعوود پزیشکیان سەرۆکی دەوڵەتی چورادەیەم لە درێژە سەردانەکانیدا بۆ پارێزگاکانی ئێران گەیشتە شاری سنە.
-
محەمەد موبین عەزیمی؛ پلەی یەکەمی زۆرانبازی ئازادی جیهانی بەدەست هێنا
بەشی کوردستان- محەمەد موبین عەزیمی زۆرانبازی بەناوبانگی سەقزی لە فیناڵی زۆرانبازی ئازادی تەمەن ژێر ۲۳ ساڵی جیهاندا لە سربیا میدالیای زێڕی جیهانی بەدەست هێنا.
-
ڕێوڕەسمی ساڵوەگەڕی جەژنی میهرەگان لە کەرەفتوو+وێنە
لە ئەشکەوتی کەرەفتووی نێوان شارەکانی دیواندەرە و سەقز ڕێوڕەسمێک بۆ ساڵوەگەڕی تۆمارکردنی جەژنی میهرەگان لە لیستی میراتە کولتوورییە جیهانییەکاندا بەڕێوە چوو
-
ئێران پەیوەندییە بازرگانییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان فراوان دەکات
پارێزگاری کوردستان ڕایگەیاند دانیشتووانی ناوچە سنوورییەکان دەتوانن بەبێ باج ئەمساڵ بە بەهای ۵۴۰ ملیۆن دۆلار کەلوپەل لە هەرێمی کوردستانەوە هاوردە بکەن.
-
سەردانێک لە شکۆمەندی خان حەسەن خان ئەردەڵان و چاوپێکەوتنی قەڵاکەی/ موعتەسەم حسەینی
ڕۆژی هەینی ١١ی ڕەزبەری ۱٤۰٤ی هەتاوی، هەوای نەرم و نەسیم نەواز و هەندێک جار فێنک و دڵتەنگی سەرەتای پاییز، هەستی پڕ حەسرەت و حەزی مێژوویی ئێمەی ورووژاند، بۆیە بڕیاری سەردانێکماندا کە سەردەمێک مەکۆی شانازی و سینگی خۆڕاگری گەلی کورد و خاکی کوردان لە بەرانبەر سوپای داگیرکەری عوسمانی و تەنانەت هێزی ملهوڕ و فەرەخوازی سەفەویشدا، نەخشی خۆی لە ناو مێژووی پڕ شانازی گەڵکەماندا بە جێی هێشتوە، واتە قەڵای خۆڕاگری و خاوەنداری پڕکەرم و گەلخوازی حەسەن ئاوا؛
-
نوخبەیەکی دێولانی میدالیای زێڕی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی Silicon Valley بەدەستهێنا
پەرەستوو قادرمەرزی، کە توێژەر و خەڵکی دێولان لە پارێزگای کوردستان، دوای بەشداریکردنی لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی Silicon Valley-ی ئەمریکا، لە بواری شێرپەنجەدا توانیان لەگەڵ تیمەکەیدا میدالیای زێڕ بەدەستبهێنن.
-
وەرگەڕانی پاسی تیمی زۆرانبازی لە نزیک سەڵەوات ئاوا/ ۱۴ کەس بریندار بوون
بەرەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە ۱۱ی گەلاوێژ لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لە ملەی سەڵەوات ئاوا لە ڕێگەی نێوان هەمەدان - سنە ۱۴ کەس بریندار بوون.