وەرگەڕانی پاسی تیمی زۆرانبازی لە نزیک سەڵەوات ئاوا/ ۱۴ کەس بریندار بوون

بەرەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە ۱۱ی گەلاوێژ لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لە ملەی سەڵەوات ئاوا لە ڕێگەی نێوان هەمەدان - سنە ۱۴ کەس بریندار بوون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بابەک هودایی، بەڕێوەبەری بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکانی پارێزگای سنە ڕایگەیاند: "کاتژمێر ۰۴:۰۰ی بەرەبەیان لە رێگەی سەرەکیی نێوان هەمەدان – سنە ڕووداوێکی هاتووچۆ ڕوویدا و لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاسێکدا ۱۴ کەس بریندار بوون".

هودایی وتیشی: ئەو ۱۴ کەسە لەنێو پاسێکدا بوون "کە ئەندامی تیمێکی زۆرانبازی بوون".

بەڕێوەبەری بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکانی سنە ئاماژەی بەوەش کرد: "ئەو تیمە لە پاڵەوانێتییەک گەڕاونەتەوە و لەنزیک سەڵەوات ئاوا تووشی ڕووداوەکە بوون".

News ID 225848

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha