بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەو توێژەرە کوردە، لەگەڵ تیمێکی توێژەری گەنج رێگەیەکی نوێیان دۆزیوەتەوە بۆ چارەسەری نەخۆشی شێرپەنجە لە رێگەی زیرەکی دەستکردەوە، کە سیستەمێکی چارەسەری لەسەر بنەمای زیرەکی دەستکرد دیزاین کردوە کە خانە بنەڕەتییە شێرپەنجەییەکان دەکاتە ئامانج، بەتایبەتی لە چارەسەرکردنی شێرپەنجەی جگەردا.
بەپێی توێژینەوەكە، سیستەمێکی بۆ دەرمانی کەسی بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە پێشکەش کردوە کە پرۆسەی چارەسەرکردن بە شێوەیەکی بەرچاو باشتر دەکات.
ئەو دەستکەوتە زانستییە پێشوازی زۆری نێودەوڵەتی لێکراوە و لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی Silicon Valley-ی ئەمریکا توانیان میدالیای زێر بەدەستبهێنن.
ئەم داهێنانە زانستییەی خانمە کوردەکە سەرنجی دادوەرە نێودەوڵەتییەکانی ڕاکێشا و نازناوی "باشترین داهێنانی" فێستیڤاڵەکەی بەدەستهێنا.
پەرەستوو قادرمەرزی ئێستا وەک یەکێک لە کەسایەتییە زانستییە کاریگەرەکانی ئێران ناسراوە و پێشتریش چەندین کتێبی تایبەتمەندی لە بوارەکانی بایۆئینفورماتیک و نەخۆشییە شێرپەنجەییەکان نووسیوە و چەندین بابەتی لە گۆڤارە ناوخۆی و جیهانییەکاندا بڵاو کردوەتەوە.
Your Comment