١٠ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ١١:٤٨
«عەدنان زەندی»؛ «دەم بەستە» بەرهەم دێنێت

هەڵگرتنی فیلمی سینەمایی «گورگ بەند» واتا «دەم بەستە» بە نووسەری و دەرهێنەریی «عەدنان زەندی» و لە بەرهەمێنانی «شەهرام مەسلەخی» لە گوندەکانی حەقە و بایە سەربە شاری دێولان دەستی پێکرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەم فیلمە سینەماییە بۆ بەشداری کردن لە چل و چوارەمین میهرەجانی فیلمی فەجر ئامادە دەکرێت کە ڕۆڵی سەرەکیی فیلمەکەیش ئەکتەری بەناوبانگ «سیاوەش چراغی پوور» دەیگێڕێت.

دەم بەستە یەکەم ئەزموونی فیلمی درێژی عەدنان زەندی دێتە ئەژمار. ناوبراو چەند دکیومێنتار و کورتە فیلمی لە کارنامەدایە لەوان «دکیومێنتاری حەبیبوڵا» کە بەسەرهاتی حەبیبوڵا زەندی گۆرانیبێژی فۆلکلۆری ناوچەی لەیلاخە، و فیلمی ئەنیمەیشنی «جەنگ و ڕەنگ» کە نازناوی باشترین فیلمی ٦٦ەمین فێستیڤاڵی ناوچەیی لە بووشێهر بەدەست هێنا.

«عەدنان زەندی»؛ «دەم بەستە» بەرهەم دێنێت

News ID 226412

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha