بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کێبەرکێی پاڵەوانیی زۆرانبازیی ئازادی گەنجانی جیهان بە میوانداریی وڵاتی سربیا بەڕێوەچوو و محەمەد موبین عەزیمی، زۆرانبازی کوردستانی توانی یە سەرکەوتن بەسەر موخامد خانی ئوف لەسەر پلەی یەکەمی جیهان ڕاوەستێت.
ناوبراو هەروەها یەکەم زۆرانبازی مێژووی زۆرانبازیی ئازادی کوردستانە کە توانیویە میدالیا جیهانییەکان و کیشوەرییەکان هاوکات بەدەست بێنێت و بە دەرکەوتنی دروەشاوەی خۆی ناوی خۆی لە مێژووی وەرزشی کوردستاندا تۆمار بکات.
Your Comment