بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئارەش لهۆنی پارێزگای کوردستان، بە کوردستان۲۴ـی ڕاگەیاندووە: دانیشتووانی ناوچە سنوورییەکانی پارێزگای کوردستان دەتوانن ئەمساڵ بە بەهای ۵۴۰ ملیۆن دۆلار کەلوپەل بە بێ پێدانی باج و گومرک لە هەرێمی کوردستانەوە هاوردە بکەن.
هەروەها گوتی: حکوومەتی ئێران دەیەوێت پەرە بە پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوانیان بدات و بۆ ئەمەش ئاسانکاری زۆری بۆ بازرگانانی هەردوولا کردووە.
لە مانگی ئایاری ئەمساڵ، شاندێکی حکوومەتى هەرێمى کوردستان، لە چوارچیوەى سێەمین دیدارى پارێزگا هاوسنوورییەکان، گەیشتنە شارى سنه و لەگەڵ پارێزگارانى ("ئازربایجانى ڕۆژئاوا"، "پارێزگای كوردستان"، کرمانشان)، لەماوەی دوو ڕۆژدا چەندین دیدار و کۆبوونەوەى گرنگیان دەبێت لە پێناو بەهێزکردنى جووڵە و ڕهوشی بازرگانی و برهودان به بواری كولتوورى و پێوهندییه ئابوورییهكانى نێوان کۆمارى ئیسلامى ئێران و هەرێمى کوردستان.
Your Comment