بڕیاری ئێمە روونە؛ ئۆجالان و دەمیرتاش ئازاد بکرێن

سەرۆكی بزووتنەوەی نەتەوەپەرەستی توركیا دەڵێت بڕیارەکەمان ڕوونە تا ئەنادۆڵ دەگەڕێتەوە بۆ ئاشتی و ئۆجه‌لان بۆ هیوا، ئەحمەد تورک و ئەحمەد ئۆزەر بۆ سه‌رۆكی شاره‌وانی ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ و دەمیرتاش بۆ ماڵەکەی خۆی".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەوڵەت باخچەلی سەرۆكی بزووتنەوەی نەتەوەپەرەستی توركیا (MHP) لە وتارێكدا لەبەردەم فراكسیۆنی پارتەكەی لە پەرلەمان جەختی لەسەر ئیرادەی خۆی بۆ "تورکیایەکی دوور لە تیرۆر" کردەوە و وتی: "مەهەپە و هاوپەیمانی گەل جەمسەری سیاسی هەموو تورکیا و تەنانەت جیهانی تورکیا-ئیسلامیش، سێ هیلالەکە نەک تەنها نوێنەرایەتی ئەمڕۆ بەڵکوو سبەینێش دەکەن، میللەتەکەمان لە سەرووی بەرژەوەندی شەخسییەوەیە، سیاسەت بابەتێکی بنەڕەتی و ئیجبارییە". 

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌: "دەرگاکەمان لە بەرامبەر ئەوانەی کە بیرکردنەوەی قوڕاوییان هەیە، قوفڵ کراوە، پێویستە خاوەنی ئەو لێهاتوییە بین کە بە پوخت و مانادار قسە بکەین، کاریگەری قووڵ لەسەر یادەوەرییەکانی خەڵک بەجێبهێڵین".

له‌باره‌ی دۆخی توركیاوه‌، دەوڵەت باخچەلی وتی: "ئەو وەرچەرخانە مێژوییەی تورکیاکەمان پێیدا تێدەپەڕێت، بەرپرسیارێتی حاشا هەڵنەگر دەخاتە سەر هەمومان، مرۆڤ خاوەنی دو جۆر هۆشیارییە، یەکێکیان ئاگایی دادپەروەرییە، ئەوی دیکەشیان هۆشیاری مێژوە".

ناوبراو ئه‌وه‌شی وت: "لە جیهانێکی پڕ لە گێژاودا کەس سەلامەت نییە، درۆی مارێک کە گازم لێ نەگرێت دەتوانێت هەزار ساڵ بژی، وەک کاڵای ڕزیو وایە کە کڕیاری نییە". 

باخچەلی ڕوونیشیكرده‌وه‌: "عەبدوڵا ئۆجالان لە مافی هیوا (ئازادکردنی بەمەرج) سودمەند دەبێت، ئەحمەد تورک و ئەحمەد ئۆزەر دەبنەوە سەرۆکی شارەوانی، دەمیرتاش ئازاد دەکرێت و دەگەڕێتەوە ناو ماڵ و منداڵی خۆی".

له‌ ۲۷ی شوباتی ۲۰۲۵ه‌وه‌ پڕۆسه‌ی چاره‌سه‌ری له‌ توركیا و باكوری كوردستان ده‌ستیپێكردوه‌، ئه‌وه‌ش دوای ده‌ستپێشخه‌ری عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان، ڕێبه‌ری زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه‌) كه‌ داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌كه‌كه‌ی كرد و دواتر گفتوگۆكان ده‌ستیان پێكرده‌وه‌.

News ID 226825

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha