بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ یەکشەممە، ۲۶ـی تشرینی یەکەمی ۲۰۲۵، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا؛ سەبری ئۆک، ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستانێ (کەجەکە)، لە ڕاگەیەنراوێکدا هەنگاوێکی نوێی کردەیی پارتەکەی لەبارەی پڕۆسەی نوێی ئاشتی لە تورکیا ڕاگەیاند.

کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانییەکە لە بناری چیای قەندیل و بە بەشداریی ۲۵ چەکدار بەڕێوەچووە. تێیدا هاتووە: "سه‌ره‌ڕای هه‌ڵوێسته ناته‌واوه‌کانی لایه‌نی به‌رانبه‌ر، ڕێبه‌ر عه‌بدوڵڵا ئۆجەلان و بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی کوردستان به ئامانجی وه‌لاوه‌نانی هه‌موو ئه‌و مه‌ترسییه سه‌ختانه‌ی به‌رۆکی کورد و تورکیای گرتووه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت بناخه‌ی ژیانی ئازادی، دیموکراتیک و برایه‌تی سه‌ده‌ی داهاتوو دابنرێت و پرۆسه‌ی ئاشتی و کۆمه‌ڵگه‌ی دیموکراتی به قۆناخی دووه‌م بگه‌یه‌ندرێت، له هه‌وڵی هه‌نگاوی نوێی کردارییدایه. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا و له‌سه‌ر بنچینه‌ی به‌رنامه و بڕیاره‌کانی کۆنگره‌ی ۱۲ و به ده‌ستووری ڕێبه‌ر عه‌بدوڵڵا ئۆجەلان ده‌ستمانکرد به هه‌نگاوی کشانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌مان له تورکیا له‌به‌رده‌م ئه‌گه‌ری مه‌ترسی پێکداداندان و زه‌مینه له‌بارن بۆ ڕوودانی ئه‌گه‌ری نه‌خوازراو".
دەشڵێت: "كشانه‌وه‌كه له ناوچه سنوورییه‌كانی توركیاوه به‌ره‌و هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مەدیا ده‌كرێت و به‌شێک له‌و گرووپانه‌ی گه‌یشتوون به هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مەدیا".
کەجەکە جەخت لەوە دەکاتەوە "پراکتیک ده‌بێته نیشانده‌ری ئاستی کاریگه‌ری ئه‌م هه‌نگاوانه‌مان؛ به‌ڵام ئه‌م هه‌نگاوه کردارییانهشمان جارێکی تر بهبڕیاربوون و هه‌ڵوێستی ڕوونمان سه‌باره‌ت به جێبه‌جێ کردنی بڕیاره‌کانی کۆنگره‌ی ۱۲ ده‌سه‌لمێنێت".
کەجەکە داوا لە دەوڵەتی تورکیا دەکات دەستبەجێ یاساکانی په‌یوه‌ست به ئازادی پێویست و ئه‌نتیگراسیۆنی دیموکراتی دەربکات و دەڵێت "زۆر ڕوون و ئاشکرایه که ئێمه پابه‌ندین به بڕیاره‌کانی کۆنگره‌ی ۱۲ـوە و بهبڕیاریشین له جێبه‌جێ کردنیدا؛ به‌ڵام بۆ جێبه‌جێ کردنییان پێویسته ده‌ستبه‌جێ ئه‌و هه‌نگاوه یاسایی و سیاسییانه‌ی پرۆسه‌که بنرێن که مه‌رجی بڕیاره‌کانی کۆنگره‌ی ۱۲ـی پەکەکە بوون. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پێویسته یاسای ڕاگوزەری تایبه‌ت به پەکەکە به بنچینه وه‌ربگیردرێت و بۆ به‌شداریکردن له سیاسه‌تی دیموکراتییانهش ده‌ستبه‌جێ یاساکانی په‌یوه‌ست به ئازادی پێویست و ئه‌نتیگراسیۆنی دیموکراتی ده‌ربکرێن".
Your Comment