دانوستانی ئێران و ئەمریکا
-
بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە پێشێلکردنی لێکتێگەیشتنی کۆتاییهێنان بە جەنگ
وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، هێرشە ئاسمانییەکانی سوپای تیرۆریستیی ئەمریکای لە ئێوارەی ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٦ی تەممووزی ١٤٠٥، بۆ سەر چەند شوێنێک لە کەناراوەکانی باشووری ئێران بە توندی ئیدانە کرد.
-
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران:
ئامادەین بۆ هاوکاری كردن لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە
محەمەد باقر قالیباف رایگهیاند، پێویستە ئاسایشی ناوچەکە لەلایەن وڵاتانی ناوچەکه خۆیان دەستەبەر بکرێت، دهشڵێت ئهوهش مافێكی سروشتییه دهستوهردانی دهرهكی دۆخهكه بهرهو سهقامگیریی نابات.
-
دانوسانەکانی ئێران و ئەمریکا؛ لەنێوان کاتکوشتن و ڕێکەوتنی گەورە/ دڵشاد مەجید
دڵشاد مەجید لە یاداشتێکی شیکاریدا بەو گریمانەیەوە کە دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا پێناوەتە دوو قۆناغی جیاوازەوە، ئهوه دهخاته ڕوو کە خولی ئێستا زیاتر لەوەی کاتی گەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی بێت، قۆناغێکە بۆ بەڕێوەبردنی کات و حیساباتی سیاسی؛ پاش تێپەڕبوون لە تێبینی و ڕەچاوکردنە هەڵبژاردنەیییەکان، هەردوولا بەرەو ڕێککەوتنێکی بەرفراوانتر بە تەوەرەی ئابووری، وزە و هاوسەنگییە جیۆپۆلیتیکییەکان هەنگاو دەنێن.
-
قالیباف:
ئازادکردنی پارە بلۆککراوەکان و لادانی گەمارۆ نەوتییەکانی سەر ئێران یەکلایی بوویەوە
سەرۆکی شاندی دانوستانکاری کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند: «من لە یەکەمین کەسەکان بووم کە لە سەرەتای جەنگدا بە ڕوونی گوتم با هەمووان بزانن هەرگیز بەڕێوەبردنی گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ دۆخی پێش جەنگ، بێگومان یاسا نێودەوڵەتییەکان ڕێزیان لێ دەگیرێت و گەرووی هورمز بە ڕەچاوکردنی ئەم یاسایانە و بە ڕێوشوێنی ئێرانی، لەلایەن ئێرانەوە بەڕێوە دەبرێت.»
-
گفتوگۆی نێوان پزیشکیان و ئەردۆغان؛ ئەنقەرە پێشوازی لە لێکتێگەیشتنی ئێران و ئەمریکا دەکات
سەرۆک کۆماری تورکیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ مەسعوود پزیشکیان، وێڕای پێشوازیکردن لە ڕێککەوتنی نێوان ئێران و ئەمریکا، پشتگیریی ئەنقەرەی بۆ بەئاکامگەیاندنی ئەم پرۆسەیە دەربڕی.
-
وەزیری دەرەوەی ئێران ئەنجامی دانوستانەکانی سویسرا ئاشکرا دەکات
عەباس عێراقچی لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس دەستکەوتەکانی ئێرانی لە دانوستانەکانی ڕۆژی ڕابردوو لە سویسرا ئاشکرا کرد.
-
لە مووشەکەوە بۆ دیپلۆماسی؛ چۆن شەڕی ئەمریکا دژی ئێران هاوکێشە جیهانییەکانی گۆڕی؟*
شەڕی دوو قۆناغیی ئەمریکا دژی ئێران لە مانگەکانی مەی و فێبرواری ٢٠٢٥ لە ڕوواڵەتدا بەهۆی گرژییەکی ناوچەییەوە بوو کە بە ئامانجی ڕووخاندنی کۆماری ئیسلامی بەسەر ئێراندا سەپێنرا؛ بەڵام لە ناخدا، شەڕێکی ناموسی بوو بۆ پاراستنی هەژموونی ئەمریکا و جێگیرکردنی پێگەی ئیسرائیل لە ناوچەکەدا، کە لە کۆتاییدا شکستی هێنا. ئەم شەڕە دوای وێرانکاری و زیانێکی زۆری گیانی و دارایی، نەک هەر نەیتوانی سیستمی سیاسیی ئێران بگۆڕێت، بەڵکوو بووە هۆی گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی لە سیستمی جیۆپۆلەتیکی جیهاندا.
-
دەقی پەیامەکەی ڕێبەری باڵای شۆڕش لەبارەی لێکتێگەیشتنی هەردوو سەرۆک کۆماری ئێران و ئەمریکا
ڕێبەری باڵای كۆماری ئیسلامیی ئێران لەبارەی ڵێکتێگەیشتنی نێوان ئێران و ئەمریکا ڕایگەیاند هەرچەندە بۆچوونێكی دیكەم هەبوو، بەڵام بەو لێكتێگەیشتنە ڕازی بووم.
-
بافڵ تاڵەبانی:
ڕێککەوتنی ئهمریكا و ئێران هەنگاوێکە بەرەو کەمکردنەوەی گرژییەکان
سهرۆكی یهكێتی لهبارهی رێكهوتنی نێوان ئهمریكا و ئێران، رایگهیاند، ئەو رێککەوتنە هەنگاوێکی ئەرێنییە بەرەو کەمکردنەوەی گرژییەکان و برەودان بە سەقامگیری لە ناوچەکە.
-
فیدان:
ڕێککەوتنی نێوان ئێران و ئەمریکا بۆ ئاشتی و سەقامگیریی ناوچەکە گرنگە
وەزیری دەرەوەی تورکیا پێشوازی لە ڕێککەوتنی نێوان ئێران و ئەمریکا دەکات بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ، و ئەم ڕێککەوتنە بە قۆناغێکی گرنگ لە ڕێڕەوی چەسپاندنی ئاشتی و سەقامگیریی بەردەوام لە ناوچەکەدا دادەنێت.
-
ئەردۆغان:
لێکتێگەیشتنی نێوان ئەمریکا و ئێران پێشهاتێکی گرنگە بۆ ئاشتی و ئارامی لە ناوچەکە
سەرۆککۆماری تورکیا دەڵێت، پێشوازی لە لێکتێگەیشتنی نێوان ئەمریکا و ئێران دەکەن و بە پێشهاتێکی گرنگی دەبینن بۆ سەقامگیرکردنی ئاشتی و ئارامی لە ناوچەکەیاندا.
-
سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
هیوادارم ڕێککەوتنی ئەمریکا و ئێران ئاسایش و خۆشگوزەرانی بهێنێتە ئاراوە
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا پێشوازی لە ڕاگەیاندنی ڕێککەوتنی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکات بۆ کۆتاییهێنان بەو جەنگەی لە ناوچەکەدا هەڵگیرسابوو.
-
ڕاگەیێندراوی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی سەبارەت بە ڕێککەوتنی کۆتاییهێنان بە جەنگ
سکرتارییەتی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران ڕایگەیاند: بەپێی ڕێککەوتنە ئەنجامدراوەکان، جەنگ و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە سەرجەم بەرەکاندا، لەنێویاندا لوبنان، لە شەوی یەکشەممەوە بە شێوەیەکی دەستبەجێ و هەمیشەیی کۆتاییان پێهاتووە، جگە لەوەش گەمارۆی دەریایی سەر ئێران دەستبەجێ و بە تەواوی لادەبرێت.
-
بقایی: تا ئێستا لێکتێگەیشتنی کۆتایی لە نێوان ئێران و ئەمریکادا لە ئارادا نییە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند کە ئاڵوگۆڕی پەیامەکان لەگەڵ ئەمریکا تا ئێستاش بەردەوامە، بەڵام هێشتا هیچ لێکتێگەیشتنێکی کۆتایی نەهاتووەتە ئاراوە.
-
بەقایی:
عێراقچی ناچێتە نیویۆرک / لەم قۆناغەدا هیچ قسەیەکمان لەسەر وردەکاریی دۆسیەی ئەتۆمی نییە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە جەختکردنەوە لەسەر ئەوەی کە تیشکی سەرەکیی دانوستانەکان لەسەر ڕاگرتنی شەڕە، ڕایگەیاند: لەم قۆناغەدا هیچ قسەیەکمان لەسەر وردەکاریی دۆسیەی ئەتۆمی نییە.
-
تورکیا پشتگیری لە ڕێککەوتنی ئەگەری نێوان ئێران و ئەمریکا دەکات
سەرکۆماری تورکیا ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی بە تەواوی پشتیوانی لە هەر ڕێککەوتنێک دەکات کە لەگەڵ ئێراندا جێبەجێ بکرێت بۆ گەرەنتیکردنی ئازادیی هاتوچۆی دەریایی لە گەرووی هورمز، و جەختی کردەوە کە ئەم هەنگاوە دەبێتە هۆی چەسپاندنی سەقامگیری لە تەواوی ناوچەکەدا.
-
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا:
فیدان و عێراقچی دوایین دۆخی دانوستانەکانی نێوان تاران و واشنتنیان تاوتوێ کرد
وەزیری دەرەوەی تورکیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران، دوایین پێشهاتەکانی پرۆسەی دانوستاندنەکانی نێوان تاران و واشنتنیان تاوتوێکرد.
-
سەرۆک کۆماری ئێران:
ناتوانرێت هاوتەریب لەگەڵ زیادکردنی فشارەکان باس لە گفتوگۆ بکرێت
مەسعوود پزیشکیان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی پاکستان داویین پەرەسەندنەکانی ناوچەکە و هەڵوێستی ئێرانی لەبارەی دانووستانەکان تاوتوێ کرد.
-
عەباس عێراقچی:
گومان هەیە لەوەی ئایا ئەمریکا بەڕاستی دەیەوێت لە ڕێگەی دیپلۆماسییەوە کێشەکان چارەسەر بکات
وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند لە پاکستان پلانێکمان بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی دژی ئێران پێشکەش کردوە، بەڵام گومان هەیە لەوەی ئایا ئەمریکا بەڕاستی دەیەوێت لە ڕێگەی دیپلۆماسییەوە کێشەکان چارەسەر بکات.
-
سەرۆک کۆماری ئێران:
بەربەستی بەردەم دانوستان، گەمارۆ و هەڕەشەکانی ئەمریکایە
مەسعوود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند پێشێلکردنی بەڵێنەکان، گەمارۆدان و هەڕەشەکان بەربەستی سەرەکین لە بەردەم دانوستانی ڕاستەقینە.
-
بارەگای ناوەندیی خاتەمولئەنبیا؛
بەهۆی بێ بەڵێنی ئەمریكیەكان، تەنگەی هورموز داخرایەوە
بارەگای ناوەندیی خاتەمولئەنبیای سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، بارودۆخی گەروی هورمز بە توندی کۆنترۆڵ دەکرێت و دەگەڕێتە بۆ دۆخی پێشوو، ئەوەش بەهۆی بێ بەڵێنی ئەمریكیەكان.
-
بەقایی: گەمارۆی دەریایی دەتوانێت دەستپێکی پێشێل کردنی ئاگربەست بێت
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەبارەی ئیدیعای ئەمرکا بۆ گەمارۆی دەریایی ئێران وتی: ئێران گەمارۆ نادرێت، ئەمە هەوڵێکی ورووژێنەر و دژی ڕێسا نێودەوڵەتییەکانە و دەتوانێت دەستپێک بێت بۆ پێشێل کردنی ئاگربەست.
-
عەباس عێراقچی پێشوازیی لە سوپاسالاری پاکستان کرد
عاسم مونیر، سوپاسالاری پاکستان گەیشتە تاران و لەلایەن وەزیری دەرەوی ئێران پێشوازیی لێکرا.
-
قالیباف:
ئێستا کاتی ئەوەیە ئەمریکا بڕیار بدات و متمانەی ئێران بەدەست بێنێت
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، لە دانوستاندنەکانی ئیسلامئاباد، ئەمریکا نەیتوانیوە متمانە بۆ تاران دروست بکات، ئێستا نۆرەی واشنتنە بڕیار بدات کە ئایا دەتوانێت ئەو متمانەیە دروستبکاتەوە یان نا.
-
دەنگی چەند تەقینەوە لە شاری تاران بیستران
ئەمڕۆ شەممە، ۲۸ی شوباتی ۲۰۲۶، تەلەفزیۆنی فەرمیی ئێران بڵاویکردەوە:" دەنگی چەند تەقینەوەیەکی گەورە لە تاران بیستراوە".
-
وەزیرانی دەرەوەی ئێران و عێراق جەخت لە کهمکردنهوهی گرژییهکان لهناوچهکه دەکەن
فوئاد حوسێن، وهزیری دهرهوهی عێراق و عهباس عراقچی، وهزیری دهرهوهی ئێران له پهیوهندییهکی تهلهفۆنیدا ڕهوتی دانوستانهکانی نێوان تاران و واشنتۆن تاوتوێ دهکهن و جهحتیش دهکهنهوه لهسهر پهنابردنه بهر گفتوگۆ و دانوستان بۆ کهمکردنهوهی گرژییهکان و بههێزکردنی سهقامگیری لهناوچهکه.
-
وەزارەتی دەرەوەی عێراق:
دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا گرژییەکانی ناوچەکە کەم دەکاتەوە
وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، پێشوازی لەو گفتوگۆیانە دەکات کە لە نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و ئەمریکا بەڕێوەدەچن و بە هەنگاوێکی ئەرێنی وەسفی کرد.
-
عێراقچی: دەنوستانەکانی مەسقەت دەستپێکێکی باش بوون
عێراقچی دوای کۆتاییهاتنی دانوستانەکانی مەسقەت وتی ئەم دانووستانانە دەستپێکێکی باش بوون.