بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی چوارشەممە، ۱۵ی نیسانی ۲۰۲۶ "عاسم مونیر، سوپاسالاری پاکستان گەیشتە تاران و لە لایەن عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوی ئێران پێسوازی لێکرا".
بڕیارە شاندەکەی پاکستان لە دیدارێکدا لەگەڵ بەرپرسانی ئێران پرسی دانوستانەکانی داهاتووی نێوان ئێران و ئەمریکا تاوتوێ بکەن.
سەردانی شاندەکە لە کاتێکدایە، رۆژی شەممە ۱۱-۴-۲۰۲۶، دانوستاندنێکی چڕی ۲۰ کاژێری لەنێوان شاندەکانی ئێران و ئەمریکا لە ئیسلامئابادی پایتەختی پاکستان بەڕێوەچوو.
Your Comment