دەنگی چەند تەقینەوە لە شاری تاران بیستران

ئەمڕۆ شەممە، ۲۸ی شوباتی ۲۰۲۶، تەلەفزیۆنی فەرمیی ئێران بڵاویکردەوە:" دەنگی چەند تەقینەوەیەکی گەورە لە تاران بیستراوە".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تەلەفزیۆنی فەرمیی ئێران بڵاوی کردەوە چەند مووشەکێک لە شەقامی زانکۆ و دەوروبەری شەقامی جمهووری کەوتوونەتە خوارەوە.

هاوکات بڵاویکردەوە، دوو مووشەک لە ناوچەی سەید خەندانی تاران کەوتوونەتە خوارەوە.

تا ئێستا لە هیچ زانیارییەک لە سەر زیانەکەن نییە.

ئەم راگەیێندراوە لە کاتێکدایە، کەمێک لەمەوبەر وەزیری بەرگریی ئیسرائیل گوتی، هێرشیان بۆ سەر تاران دەستپێکردووە.

News ID 226914

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha