بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئایەتوڵڵا موجته‌با خامنه‌یی له‌په‌یامێكدا ڕایگه‌یاند: "وه‌ک ده‌زانن، یاداشتێكی لێكتێگه‌یشتن له نێوان سه‌رۆكه‌كانی ئێران و ئه‌مریكا واژۆ كراوه، له پڕۆسه‌ی گه‌یشتن به‌م قۆناغه، به‌رپرسانی په‌یوه‌ندیدار، له‌به‌ر نیگه‌رانی و نیازپاكی، هه‌وڵی زۆریاندا، ئه‌وه سه‌رۆكی ئه‌مریكا بوو كه له حاڵه‌تی بێده‌سه‌ڵاتی و پێویستیدا، په‌نایان برده‌به‌ر به‌كارهێنانی ئامرازی جۆراوجۆری فشار بۆ گه‌یشتن به‌م بابه‌ته".
ڕێبەری ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "سه‌باره‌ت به منیش له بنه‌ڕه‌تدا بۆچوونێكی جیاوازم هه‌بوو، به‌ڵام به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و به‌ڵێنه‌ی كه سه‌رۆک كۆماری ئێران، به پله‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نیشتمانی، به ناوی خۆی و ئه‌ندامانی دیكه‌ی ئه‌نجومه‌ن، بۆ پاراستنی مافه‌كانی گه‌لی ئێران و به‌ره‌ی خۆڕاگری، وێڕای جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر به‌رپرسیارێتیی ته‌واوی ناوبراو له‌م باره‌یه‌وه، ئیزنمدا به په‌سه‌ندكردنی ئه‌م بابه‌ته".
ڕێبەری باڵای ئێران ڕوونیشیكرده‌وه، "سه‌رۆک كۆماری ئێران دووپاتیكرده‌وه كه ئه‌گه‌ر لایه‌نی ئه‌مریكی هه‌وڵی سه‌پاندنی ئه‌و داخوازییانه بدات كه سنووری ڕێككه‌وتنه‌كه تێپه‌ڕێنن، ئه‌وا ملكه‌چییان نابێت و سه‌ر بۆ داواكاریه‌كانیان ناچه‌مێنن، له‌م ساته‌وه‌خته‌وه ئێمه واته ئێوه، گه‌لی سه‌ربه‌رزی ئێران، چاوه‌ڕێی ئه‌و مه‌رجانه ده‌كه‌ین كه ڕاگه‌یه‌ندرا بۆئه‌وه‌ی جێبه‌جێبكرێن".
ئایەتوڵڵا خامنه‌یی ده‌شڵێت: "دیاره ئه‌و دانوستانه ڕاسته‌وخۆیانه‌ی كه له داهاتودا ڕووده‌ده‌ن به واتای قبوڵكردنی دیدگای دوژمن نایه‌ن".
Your Comment