عێراقچی: دەنوستانەکانی مەسقەت دەستپێکێکی باش بوون

عێراقچی دوای کۆتاییهاتنی دانوستانەکانی مەسقەت وتی ئەم دانووستانانە دەستپێکێکی باش بوون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەباس عێرەقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران دوای وتووێژ لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا لە مەسقەت بە میدیاکانی ڕاگەیاند: "دانوستانەکان لەگەڵ ئەمریکا درێژخایەن و چڕ بوون".

ناوبراو زیادی کرد: چەند کۆبوونەوەیەک بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ ئەنجام دراون، وەزیری دەرەوەی عومانیش پەیامەکانی گەیاندووە.

عێراقچی لە درێژەی قسەکانیدا وتی: " ۆچوونەکانمان دوای ئەم ماوەیە دوور و درێژەی قسەنەکردن لەگەڵ یەکتردا گەیەندرا، و نیگەرانییەکانمان گەیاندرا، و هەموو ئەو پرسانەی کە پێویست بوو بگوترێ لە کەشێکی باشدا گەیاندران، هەروەها بۆچوونی لایەنی بەرامبەریش بیسترا".

وەزیری دەروەی ئێران وتیشی: "بەردەوامیی دانوستانەکان پەیوەستە بە بڕیاری پایتەختەکانەوە".

گەڕی نوێی دانوستاندنەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا، ڕۆژی هەینی لە مەسقەتی پایتەختی عومان دەستیپێکرد. عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران سەرۆکایەتی شاندی ئێرانی کرد و شاندی ئەمریکی لە لایەن ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بەڕێوەدەچێت.

News ID 226830

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha