بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت: "پێشوازی لە گفتوگۆکانی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و ئەمریکا دەکەین، چوونکە ئەمە هەنگاوێکی ئەرێنییە بە ئاراستەی کەمکردنەوەی گرژییەکان و بەهێزکردنی دەرفەتەکانی گفتوگۆ".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا جەختی کردەوە: "عێراق پشتگیری تەواوی خۆی بۆ هەوڵەکانی کەمکردنەوەی گرژی و بەهێزکردنی سەقامگیری و ئاسایش لە ناوچەکەدا دووپات دەکاتەوە، ئەمەش لەسەر بنەمای باوەڕی بە گرنگی پەیڕەوکردنی گفتوگۆ و دیپلۆماسی وەک ڕێگەیەک بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان".
هەروەها وەزارەتی دەرەوەی عێراق سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ رۆڵی سەڵتەنەتی عوممان دەربڕی، بەهۆی میوانداریکردن و ئاسانکاریکردنی گفتوگۆکان، کە وەک پشتگیریکاری سەقامگیری وەسفی کرد.
رۆژی هەینی ۶ـی شوباتی ۲۰۲۶، دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران بە نێوەندگیری عوممان لە مەسقەت بەڕێوەچوو.
Your Comment