حکوومەتی نوێی سووریا
-
مامەڵەکردن لەگەڵ پرسی کورد بە شێوازی ئەحمەد شەرع
حکوومەتی نوێی سووریا لە کاتێکدا کۆنترۆڵی بەشێکی بەربڵاوی ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکەی گرتووەتەوە دەست کە بە گوتەی چاودێران، دیمەشق هەوڵ دەدات پێکهاتەی سیاسی و ئابووریی کورد لاواز بکات، بێ ئەوەی خۆی بە شەڕێکی بەرفراوانەوە تێوەبگلێنێت.
-
دیمەشق لە نێوان ئەنقەرە و کورددا؛ کایەی ئاڵۆزی شەرع
"نیو لاینز" دەڵێت ئەحمەد شەرع لە کاتێکدا هەوڵ دەدات پەیوەندییەکانی خۆی لەگەڵ سعوودیا و وڵاتانی عەرەبیدا گەشە پێبدات، کە هێشتا بۆ نەهێشتنی قەیرانە ئەمنییەکان و کونترۆڵکردنی ناوچە کوردییەکان پێویستی بە هاوکاریی تورکیایە.
-
ئایا دەستووری نوێ دەتوانێت قەیرانی مێژوویی سووریا کۆتایی پێبهێنێت؟
لەگەڵ دەستپێکردنی یەکەمین دانیشتنی پەرلەمانی سووریا لە ٨ی حوزەیران، سەرنجی زۆرێک لە چاودێران و هاووڵاتیان ئاراستەی پرۆسەی دانانی دەستووری نوێی ئەم وڵاتە بووە؛ پرۆسەیەک کە بە باوەڕی زۆرینە دەتوانێت بە دڵنیابوون لە بەشداریی ڕاستەقینەی هەموو نەتەوە، پێکهاتە و توێژە جیاوازەکانی کۆمەڵگە و هەروەها کۆتاییهێنان بە سیاسەتەکانی پشتبەستوو بە ڕەتکردنەوە و ناوەندگەری، ڕێگا بۆ ئارامی و ئاشتەوایی نیشتمانی خۆش بکات؛ یان بە پێچەوانەوە، بە دووبارەکردنەوەی هەڵەکانی ڕابردوو، سووریا بخاتە بەر مەترسیی قەیرانە سیاسی و کۆمەڵایەتییە نوێکان.
-
هۆشداریی هاوپەیمانان سەبارەت بە هەڵاتنی هەزاران ئەندام و لایەنگری داعش
فەرماندەیی گشتیی ئۆپەراسیۆنی «ئامانجی نەگۆڕ» بە سەرکردایەتی ئەمریکا ڕایگەیاند کە لە دوای لاوازبوونی سیستمی دەستبەسەرکردن و چاودێریکردن لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، لە نێوان ۱۵ بۆ ۲۰ هەزار کەس لەو کەسانەی گومانی پەیوەندییان لەگەڵ داعش لێدەکرێت، لە کەمپ و گرتووخانەکان هەڵاتوون یان بێسەروشوێن بوون.
-
پشکی کەمی کورد لە ئیدارەی نوێی سووریادا
تەرخانکردنی تەنیا ٩ کورسی بۆ نوێنەرانی کورد لە نێوان ١٤٠ کورسیی هەڵبژێردراوی پەرلەمانی سووریادا، شەپۆلێک لە ناڕەزایەتی لە نێوان پارتە کوردییەکان دروست کردووە. ڕەخنەگران دەڵێن حکوومەتی کاتیی ئەحمەد ئەلشەرع بە دووبارەکردنەوەی مۆدێلە سیاسییەکانی سەردەمی ئەسەد، کوردی لە بەشداریی ڕاستەقینە لە داهاتووی سووریادا بێبەش کردووە.
-
سێبەری تۆڵە و توندوتیژیی بەسەر ئۆپەراسیۆنی کانونی دووەمی ۲۰۲۶ی دیمەشق، دژ بە کوردەکان
ناوەندی زانیاریی ڕۆژاڤا دەڵێت بەشێکی بەرچاوی توندوتیژییە تۆمارکراوەکان لە هێرشی کانونی دووەمی ۲۰۲۶ دژ بە ناوچە کوردنشینەکانی باکووری سووریا، پاڵنەری نەتەوەیی و ڕەگەزییان هەبووە و ژنان و منداڵانیش لەنێو قوربانییەکاندا هەن.
-
نەتەوەیەکگرتووەکان:
کوردەکانی سووریا ڕۆڵی سەرەکییان هەیە لە پڕۆسەی ڕاگوێزانی سیاسی
جێگری نێردراوی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا، پێشکەوتنی گفتوگۆکانی بۆ تێکەڵکردنی هێزەکانی سووریای دیموکرات (SDF) لەناو دامەزراوە نیشتمانییەکانی ئەو وڵاتە ڕاگەیاند. ناوبراو جەختی کردەوە کە بەبێ بەشداریی ڕاستەقینەی کورد و پێکهاتەکانی دیکە، پرۆسەی ڕاگوێزانی سیاسی لە سووریا ناگاتە سەقامگیری.
-
لاواز کردنی کوردەکان لە سووریا، دەرفەتێکە بۆ خۆڕێکخستنەوەی داعش
کشانەوەی کوردەکان و چۆڵ کردنی کەمپی "هۆڵ" لە گیراوانی سەر بە داعش، یەکێک لە گرنگترین گۆڕانکارییە ئەمنییەکانی سووریا لە ساڵی ٢٠٢٦دا. ئەم ڕووداوە بەهۆی دیارنەمانی هەزاران ژن، منداڵ و کەسانی سەر بە داعش، نیگەرانییەکانی لەبارەی خۆڕێکخستنەوەی شانەکانی ئەم گرووپە و دروستبوونی هەڕەشەیەکی نوێ لە سووریا و ناوچەکەدا زیاتر کردووە.
-
سیپان حەمۆ وەکوو جێگری وەزیری بەرگریی سووریا دەست نیشان کرا
سیپان حەمۆ ئەندامی باڵای هێزەکانی سووریای دیموکرات بە جێگری وەزیری بەرگریی حکوومەتی نوێی سووریا دەست نیشان کرا.
-
ئەردۆغان:
بەوردی هەنگاوەکانی تێکەڵ بوونی هەسەدە لەناو سوپای سووریا چاودێری دەکەین
سەرکۆماری تورکیا ڕایگەیاند سات بە سات چاودێری هەنگاوەکانی پەیوەست بە تێکەڵبوونی تەواو هێزە کوردییەکان دەکەین لەناو وەزارەتی بەرگریی سووریا.
-
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا:
ئەمریکا جەخت لە پشتیوانی سووریایەکی سەقامگیر دەکات
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لەبارەی كۆبوونەوەكەی مەزڵووم عەبدی و ئەسعەد شەیبانی، لەگەڵ مارکۆ ڕوبیۆ بڵاویكردەوە جەخت لە پشتوانی ئەمریکا بۆ سووریایەکی سەقامگیر دەكاتەوە.
-
ڕێبەری دروزەکان جەخت لە سەربەخۆیی سوەیدا دەکاتەوە
ڕێبەری دروزەکان، جارێکی دیکە داوای سەربەخۆیی پارێزگای سوەیدای لە سووریا کردەوە.
-
هێزهکانی ئاسایشی ناوخۆی- ژنان؛
فڕێدانهخوارهوهی تهرمی شەڕڤانێک پێشێلکاری بهها ئهخلاقی و ئینسانییهکانه
هێزهکانی ئاسایشی ناوخۆی- ژنان ڕایانگهیاند: "فڕێدانهخوارهوهی تهرمی شهڕڤانێک پێشێلکاری بهها ئهخلاقی و ئینسانییهکانه و دهبێت لێپرسینهوه له تاوانهکانی دژ به ئهو دو گهڕهکه بکرێت".
-
مەزڵووم عەبدی:
زمانی جەنگ بۆ سەپاندنی چارەسەری تاکلایەنە جێگەی قبووڵکردن نییە
درێژەدان بە رێبازی شەڕ و زمانی جەنگ بۆ سەپاندنی چارەسەری تاکلایەنە جێگەی قبووڵکردن نییە
-
دەسەڵاتی ئەحمەد شەرع خاوەنی بڕیاری سەربەخۆ نییە
ئەندامی کۆنسەی هاوسەرۆکایەتیی پەیەدە ڕایگەیاند، دەسەڵاتی ساڵێکی حكوومهتی ئهحمهد شهرع، سوریای لە چارەسەری دورخستوەتەوە و بەهۆی دەستتێوەردانەکانی تورکیاوە ناتوانێت بڕیاریش بدات.
-
فەرماندەیەکی YPJ:
ڕێککەوتنەکانی SDF و دیمەشق وەرنەگێڕدراون بۆ هەنگاوی کرداری لەسەر زەوی
فەرماندەیەکی باڵای یەپەژە ئاشکرایدەکات هێشتا بە کرداری ڕێککەوتن لەگەڵ دیمەشق ئەنجام نەدراوە.
-
تێڕوانینی مەزڵووم عەبدی بۆ ڕاستییەکانی سووریای نوێ
فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات دەڵێت: "ساڵی ۲۰۲۶ بۆ ئەحمەد شەرع یەکلاکەرەوە دەبێت، ئەگەر بتوانێت پێداویستییەکانی گەلی سووریا دابین بکات سەردەکەوێت".
-
خۆپیشاندانی بەربڵاوی عەلەوییەكانی سووریا دەستی پێکردەوە
پارێزگاکانی تارتوس و لازقییەی ڕۆژئاوای سووریا كە ناوچەی عەلەوینشینن، جارێی دیکە شایەتحاڵی خۆپیشاندان و مانگرتن بوون، كە داوای لامەرکەزی و ئازادکردنی دەستگیرکراوەکانیان دەکرد.
-
نوێنەری ئیدارەی خۆسەر لە لوبنان:
سووریا پێویستی بە رێککەوتنێکی سیاسی هەمەلایەنە هەیە
نوێنەری ئیدارەی خۆسەری باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا لە لوبنان، دەڵێت: تێکەڵکردنی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە سوپای سووریادا پێویستی بە دامەزراندنی سوپایەکی نیشتمانی یەکگرتوو هەیە کە ملكەچی دەسەڵاتێكی سیاسی شەرعی و یاسای خزمەتکردنی یەکگرتوو و باوەڕی بەرگری نیشتمانی بێت.
-
سوپای سووریا، هەسەدە بە هێرشکردنە سەر هێزەکانیان تۆمەتبار دەکات
بهشی ڕاگهیاندن و پهیوهندییهکانی وهزارهتی بهرگریی سووریا ڕایگهیاند، هێزهکانی سووریای دیموکرات به مووشهکێکی ڕێنماییکراو یهکێک له خاڵهکانی جێگیرکردنی سوپای سووریایان له ڕۆژههڵاتی پارێزگای حهلهب کرده ئامانج.
-
حیکمەت هیجری: سوورین لەسەر سەربەخۆیی پارێزگای سوەیدا
سەرۆکی ڕۆحیی دروزەکان سووریا ڕایدەگەیەنێت: لە بڕیاردران بۆ مافی چارەی خۆنووسین پاشگەز نابنەوە و سوورن لەسەر سەربەخۆیی پارێزگای سوەیدا.
-
وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی سووریا دیاری كرا
۵ی ئۆكتۆبەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە سووریا بەڕێوەدەچێت.
-
دیمەشق پێشنیاری فەڕەنسای بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ SDF لە وڵاتانی عەرەبی ڕەت کردەوە
فەڕەنسا پێشنیازی کرد حکوومەتی سووریا و شاندی هەسەدە کە بڕیاربو لە پاریس کۆ ببنەوە شوێنەکەیاند بگۆڕێت بۆ ئوردن، سعوودیە یان هەرێمی کوردستان، بەڵام دەسەڵاتدارانی دیمەشق ڕەتیانکردوەتەوە.
-
لە سووریای نوێدا یەکگرتنەوە بە واتای هاوبەشی دێت و بە زۆر ناسەپێنرێت
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕایگەیاند سووریا لە دوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد گۆڕانکاری ڕیشەیی سیاسی و جیۆپۆلەتیکی بەخۆیەوە بینیوە و دەشڵێت چەمکی یەکگرتنەوە بە واتای هاوبەشی دێت و سووریای نوێ لەسەر بنەمای هاوبەشییەکی نوێ لە نێوان هەموو پێکهاتەکانی وڵاتدا دادەمەزرێت، یەکگرتنەوە بە زۆر ناسەپێنرێت".
-
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات:
بانگەشەی هێرشی هەسەدە بۆ سەر بنکەی هێزەکانی حکوومەتی ڕاگوزەر دوورە لە ڕاستیەوە
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات ئەو تۆمەتانە ڕەت دەکاتەوە کە لەلایەن وەزارەتی بەرگریی حکوومەتی سووریاوە بڵاو کراوەتەوە و باس لە پەلاماری بنکەکانیان لەلایەن هەسەدەوە دەکات.
-
ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ:
ژمارەی کوژراوانی پێکدادانەکان لە سوەیدا بۆ ۲۴۸ کەس بەرز بووەوە
بەپێی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، ۲۴۸ کەس تاوەکوو ئەمڕۆ لە ڕووداوەکانی شاری سوەیدا و دەوروبەریدا کە لە یەکشەممەی ڕابردووەوە سەریانهەڵدا، کوژراون.
-
بەیاننامەی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لەبارەی کۆبوونەوەی ئەمدواییەیان لەگەڵ بەرپرسانی دیمەشق
ئیدارهی خۆسهری باکوور و ڕۆژههڵاتی سووریا، پابهندبوونی خۆی به یهکگرتویی خاکی سووریا وهک بنهمایێکی دانوستان لهسهر نهکراو و ڕهتکردنهوهی ههر ههوڵێک بۆ تێکدانی ئاسۆی چارهسهری سیاسی دووپات کردهوه.