حیکمەت هیجری: سوورین لەسەر سەربەخۆیی پارێزگای سوەیدا

سەرۆکی ڕۆحیی دروزەکان سووریا ڕایدەگەیەنێت: لە بڕیاردران بۆ مافی چارەی خۆنووسین پاشگەز نابنەوە و سوورن لەسەر سەربەخۆیی پارێزگای سوەیدا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حیکمەت هیجری، سەرۆکی ڕۆحیی دروزەکانی سوەیدا لە چاوپێکەوتنێکی میدیاییدا ئاماژەی بەوەکرد، تاکوو ئێستا دۆخی سوەیدا ناجێگیرە و سەرباری دەستپێشخەرییە نێودەوڵەتییەکانی وەک ئەمریکا و ئوردن، هێشتا لەگەڵ حکوومەتی دیمەشق نەگەیشتوون بەڕێککەوتنێک کە بەدڵی هەردوولا بێت.

هاوکات، سەرۆکی رۆحی دروزەکانی سوەیدا داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد دان بە کۆمەڵکوژی سوەیدا بنێت و هەموو راستییەکان بۆ رای گشتی ئاشکرا بکرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، ژمارەی ئەو کەسانەی لە سوەیدا ڕفێنراون ۶۰۰ کەسی تێپەڕاندووە کە لە ناویاندا ژنیش هەن، حکوومەتی دیمەشقیش ڕەتی دەکاتەوە هیچ دانوستانێک لەبارەی چارەنووسی ئەو کەسانەوە بکات.

News ID 226329

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha