بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هێزه‌کانی ئاسایشی ناوخۆی ژنانی باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا، سه‌باره‌ت به هێرشی گرووپه چه‌کداره‌کانی حکوومه‌تی دیمه‌شق بۆ سه‌ر هه‌ردوو گه‌ڕه‌کی شێخ مەقسوود و ئه‌شره‌فییه له حه‌له‌ب له په‌یامێکدا بڵاویکرده‌وه: "سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌لومه‌رجه سه‌خته‌ی گه‌له‌که‌مان پێیدا تێده‌په‌ڕێت، ژنانی گه‌ڕه‌که‌کانی شێخ مەقسوود و ئه‌شره‌فیه ڕۆڵی پێشه‌نگیان له به‌رخۆدان، پاراستنی که‌رامه‌تی مرۆڤایه‌تی و له به‌رامبه‌ر سیاسه‌ته سیستماتیکییه‌کانی سته‌م و توندوتیژیدا گێڕاوه".
ڕاشیگه‌یاندووه: "ژنانی ئه‌م دوو گه‌ڕه‌که نه‌ک ته‌نها له‌ڕێگه‌ی هه‌ڵوێستی ڕۆژانه‌یان له‌دژی گه‌مارۆ و پێشێلکارییه‌کان، به‌ڵکوو له ڕێگه‌ی به‌شداری چالاکانه‌یان له پاراستنی کۆمه‌ڵگاکه‌یاندا و پاراستنی به‌ها و ژیانی مرۆڤه‌کاندا، مۆدێلێکی پێشکه‌وتووی فیداکاری و به‌رخۆدانیان نیشانداوه".
باسی له‌وه‌شکردووه، "ئه‌و تاوانه سه‌رکۆنه ده‌که‌ین که ویژدانی مرۆڤایه‌تی هه‌ژاند، واته تاوانی بێڕێزیکردن به جه‌سته‌ی هه‌ڤاڵێکی به‌رخۆدێری قاره‌مان شه‌رمه‌زار ده‌که‌ین، له گرته‌یه‌کی ڤیدیۆییدا که به شێوه‌یه‌کی به‌رفراوان بڵاوبوه‌ته‌وه، چه‌ته‌کانی سه‌ر به حکوومەتی دیمه‌شق ته‌رمه‌که‌ی له باڵه‌خانه‌یه‌کی به‌رزه‌وه فڕێدایه خواره‌وه، ئه‌مه‌ش پێشێلکارییه‌کی گه‌وره‌ی به‌ها ئه‌خلاقی و ئینسانییهکانه، له هه‌مان کاتدا پێشێلکردنی پێوانه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانه که په‌یوه‌ندییان به پاراستنی که‌رامه‌تی مرۆڤه‌وه هه‌یه له دوای مردن".
هێزه‌کانی ئاسایشی ناوخۆی ژنانی باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا ده‌شڵێت: "ئه‌م کردارانه ناتوانرێت به هیچ بیانویه‌ک پاساویان بۆ بهێنرێته‌وه و ئاستێکی مه‌ترسیدار له بێڕێزیکردن به ژیانی مرۆڤ نیشانده‌ده‌ن، له هه‌مانکاتدا هه‌وڵێک بۆ شکاندنی ئیراده‌ی کۆمه‌ڵگا له ڕێگه‌ی تۆقاندن و سووکایه‌تییه‌وه".
ئه‌وه‌شی ڕوونکردۆته‌وه: "نیگه‌رانی خۆمان له نادادپه‌روه‌ری، حه‌قاره‌ت و مامه‌ڵه‌ی خراپ به‌رامبه‌ر دیله‌کان ده‌رده‌بڕین و به توندی شه‌رمه‌زاری ده‌که‌ین، ئه‌م ڕێبازه پێشێلکارییه‌کی ئاشکرای یاسای نێوده‌وڵه‌تییه، دووپاتیده‌که‌ینه‌وه، که نابێت که‌رامه‌تی مرۆڤ پێشێل بکرێت، به‌ئامانج گرتنی ژنان، بێ ڕێزی کردن به ته‌رمی مردو، سووکایه‌تی کردن به زیندانی تاوانن و نابێ تێپه‌ڕببن، به‌ڵام ده‌بێت لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئه‌و تاوانانه بکرێت و لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسیارانی بکرێت".
په‌یامه‌که له‌کاتێکدایه، دیمه‌نی فڕێدانی ته‌رمی ژنه شه‌ڕڤانێک له‌سه‌ر باڵه‌خانه‌یه‌کی شێخ مەقسوود کاردانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی به‌دوای خۆیدا هێنا و ناڕه‌زایه‌تی و نیگه‌رانی فراوانی لێکه‌وته‌وه.
Your Comment