بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد، پاشنيوه‌ڕۆى ڕۆژی هەینی، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، له كۆبونه‌وه‌يه‌كدا له ئه‌نتاليا لەگەڵ سەعید خەتیبزادە، جێگری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، دۆخى ناوچه‌كه و لێكه‌وته‌كانى شه‌ڕيان تاوتوێ كرد.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، هه‌ردوولا جەختيان لە گرنگيى به‌رده‌واميى ئاگربه‌ست و گفتوگۆ و لێكگه‌يشتن كرده‌وه بۆ ڕێگریكردن له دووباره‌بوونه‌وه‌ى شه‌ڕ و به‌ديهێنانى ئاشتى و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى لە ته‌واوى ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بووه و تيايدا جه‌خت له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و هاريكاريى هاوبه‌ش له‌و بوارانه‌دا كراوه‌ته‌وه كه بۆ هه‌ردوولا گرنگن.
Your Comment