بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ۱۵-۱۲-۲۰۲۵ نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازيى له محه‌ممەد كازم ئال سادق، باڵيۆزى كۆمارى ئيسلاميى ئێران له عێراق و شاندێكى ياوه‌رى كرد.
لە ڕاگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا ئەوەش هاتووە: له كۆبوونه‌وه‌ياندا هەردوولا په‌يوه‌ندييه‌كانى ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دۆخى گشتيى عێراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى نێوانيان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانیان تاوتوێ کردووە.
لە راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیدا هاتووە، هه‌ردوولا جه‌ختيان له خواستى دوولايه‌نه بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى ئيسلاميى ئێران له‌سه‌ر بنه‌ماى دراوسێيه‌تيى باش و به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش كرده‌وه، به‌تايبه‌تى له بوارى ئابوورى و بازرگانيدا.
دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو كه كۆنسوڵى گشتيى ئێران له هه‌ولێر ئاماده‌ى بوو.
Your Comment