سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران دەستنیشان کرا

جێگری پێوەندییەکان و ڕاگەیاندنی نووسینگەی سەرۆکایەتی کۆماری ئیسلامی ڕایگەیاند سکرتێری نوێی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران دەستنیشان کراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس مەهدی تەباتەبایی جێگری پێوەندییەکان و ڕاگەیاندنی نووسینگەی سەرۆکایەتی کۆماری ئیسلامی ڕایگەیاند محەمەد باقر زولقەدر وەکوو سکرتێری نوێی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران دەستنیشان کراوە.

تەباتەبایی وتیشی زولقەدر بە ڕەزامەندیی ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران دەستنیشان کراوە.

News ID 226961

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha