زیاتر لە ۳,۰۰۰ کەس لە ئەنجامی جەنگدا شەهید بوون

سەرۆکی ڕێکخراوی پزیشکی دادوەریی ئێران ڕایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئەنجامی جەنگ لە سەرانسەری وڵاتدا گیانیان سپاردووە، بۆ زیاتر لە ۳,۰۰۰ کەس بەرزبووەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ پێنجشەممە ۹ـی نیسان عەباس مەسجدی، سەرۆکی ڕێکخراوی پزیشکی دادوەریی ئێران، ڕایگەیاند: ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئەنجامی هێرشەکانی ئەمریکا و زایۆنییەوە لە سەرانسەری وڵاتدا گیانیان لەدەستداوە، بۆ زیاتر لە ۳,۰۰۰ کەس بەرزبووەوە.


ناوبراو ڕاشیگەیاند بەهۆی سەختیی هێرشەکانەوە، ناسینەوەی تەرمەکان بووەتە کارێکی ئاڵۆز و وتی: ۴۰%ـی تەرمی کوژراوەکان بەبێ ئەنجامدانی پشکنینی وردی پزیشکی دادوەری و تاقێگەیی، ناسنامەکانیان دیاری ناکرێت.

ئەم ئامارە فەرمییە لە کاتێکدایە کە ناوچە جیاجیاکانی ئێران ڕووبەڕووی لێکەوتەکانی جەنگ بوونەتەوە و تیمە پەیوەندیدارەکان بەردەوامن لە کارکردن بۆ کۆکردنەوەی زانیاریی وردتر لەسەر ژمارەی قوربانییەکان و دیاریکردنی ناسنامەکانیان.

News ID 226994

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha