بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا باسی له‌وه‌كردوه، فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق پێشوازیی لە محەمەد کازم ئال سادق باڵیۆزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق کرد لە بەغدا و لە میانی دیدارەکەدا باڵیۆزی ئێران پەیامێکی نووسراوی عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران گه‌یاندووه فوئاد حوسێن.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، له نامه‌كه‌دا دیدگای ئێران لەباره‌ی پرسە سەرەکییە نێودەوڵەتییەکانه‌وه بۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ڕوونكرده‌وه و باسی له دۆخی سیاسی و ئەمنیی ناوچەکە كردووه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق باسی له‌وه‌كردوه: "لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پێشهاتەکانی دۆخی سیاسی دوای هەڵبژاردنەکانی عێراق و ئەو هەنگاوانە کرا کە بەرەو پێکهێنانی حکوومەت دەگیرێنەبەر، ئەوەش بەشدار دەبێت لە پاڵپشتیکردنی سەقامگیری و بەهێزکردنی پرۆسەی سیاسی".
ئه‌و په‌یامه‌ی عه‌باس عێراقچی بۆ فوئاد حوسێن له‌كاتێكدایه كه حكوومه‌تی نوێی عێراق له‌سه‌روبه‌ندی پێكهێنانیدایه.
Your Comment