یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
-
بۆ رێگریکردن لە بەهێزبوونی لیستەکەی لاهوور شێخ جەنگی؛
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دابڕاوەکانی خۆی ئاشت دەکاتەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- یەکێتی هەوڵەکانی بۆ ئاشتکردنەوەی سەرکردە دابڕاوەکان دەستپێکرد ئەوەش بە مەبەستی رێگریکردن لە بەهێزبوونی لیستەکەی لاهوور شێخ جەنگی.
-
مەلا بەختیار:
ئەگەر لاهوور شێخ جەنگی لیست ڕابگەیەنێت دەنگەکانی یەکێتی دەبات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی ڕایگەیاند پێش بینی ناكەم یەكێتی كورسیەكانی پەرلەمانی کوردستان بهێنێتەوە.
-
برایانی تاڵەبانی لەسەر چوار کادیری یەکێتی ناکۆکی کەوتۆتە نێوانیان
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لەسەر دانانی چوار کادیری پێشکەوتووی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ناکۆکی کەوتۆتە نێوان بافڵ و قوباد تاڵەبانی.
-
ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و وتەبێژی حزبەکەی هەڵبژارد
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەندامی مەکتەبی سیاسیی هەڵبژارد کە ژمارەیان ۱۹ ئەندامە و پێنجیان یەدەگ دەبن.
-
وەزیری دەرەوەی ئێران پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی بافڵ تاڵەبانی دهكات
بەشی ئێران- وەزیری دەرەوەی ئێران پیرۆزبایی له بافڵ تاڵەبانی دهكات بەبۆنەی هەڵبژاردنەوەی وەکوو سەرۆکی یەکێتی و دهڵێت، "هیوادارم لەژێر سایەی فەزڵی خوداو بەهاوکاری کۆدەنگی ناوخۆی حیزب کە لە کۆنگرەی پێنجەمدا دەرکەوت، بینەری یەکێتی ناوخۆیی و سەرکەوتنی هەرچی زیاتری یەکێتی نیشتمانیی کوردستان بین".
-
پەیەدە پیرۆزبایی لە بافڵ تاڵەبانی دەکات
بەشی سووریا- هاوسەرۆکانی پارتی یەکێتی دیموکرات رایگەیدەگەیەنێت پیرۆزەبایی هەڵبژاردنی بافڵ جەلال تاڵەبانی وەک سەرۆکی یەکێتی ئاڕاستەی لایەنگران و ئەندامانی ئەو حزبە دەکەن.
-
سەعدی ئەحمەد پیرە تایبەت بۆ کوردپرێس لێکیدایەوە:
ئامانجەکانی بەڕێوەبردنی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی و بەرنامەکانی ئەم حزبە بۆ چالاکییە سیاسییەکانی داهاتووی
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا باسی لە ئامانجەکان و ئاستی بەڕێوەبردنی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیی نیشتمانی و بەرنامەکانی ئەم حزبە بۆ داهاتوو کرد و ڕایگەیاند: ئێمە یەکێتیی نیشتمانی بە حزبی داهاتوو ئەزانین و لەبارەی گەنجان، خوێندنی باڵا و کاروباری فەرهەنگی و ڕۆشنبیری و چەندین بابەتێکی تر پڕۆژەی گرینگمان لەبەردەستە.
-
سەرۆکی یەکێتی ژمارهیهک ئهندامی دیکه بۆ سهرکردایهتی حزبەکەی زیاد دهکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دوای ئهوهی له کۆنگرهی پێنجهمی یهکێتیدا، ۶۱ ئهندام بۆ سهرکردایهتی ئهو حزبه ههڵبژێردران، بڕیاره لهچهند رۆژی داهاتوودا بافڵ تاڵهبانی ژمارهیهک ئهندامی دیکه بۆ سهرکردایهتی زیاد بکات.
-
یەكێتی پەیڕەوی ناوخۆی پێشێل كرد
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- یەكێتی نیشتمانیی كوردستان لە یەكەم هەنگاودا پەیڕەوی ناوخۆی حیزبەكەی پێشێل كرد.
-
بافڵ تاڵەبانی پەیامێکی بەبۆنەی کۆتاییهاتنی کۆنگرەی حیزبەکەیەوە بڵاو کردەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامێکدا کە بەبۆنەی کۆتاییهاتنی کۆنگرەی حیزبەکەیەوە بڵاویکردەوە دەڵێت "بە سەربەرزییەوە کۆتاییمان بە کۆنگرەکە هێنا و درێژەپێدەری ڕێگای مام جەلال دەبین".
-
لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا باسی لێوە کرا:
دوایین دۆخی نێو کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی لە زاری ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و ئەندامی ئێستای کۆنگرەکەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- غیاس سورچی ئەندامی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ئەو مادانەی کە هێشتا ئەندامانی کۆنگرەکەی لەسەر ڕێکنەکەوتوون و هەروەها پێکهاتەی نوێی دەستەی سەرکردایەتیی، شی کردەوە.
-
کەرکووکییەکان نزیکەی ۱۲ کورسییان لە سەرکردایەتیی نوێی یەکێتیدا دەبێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە کۆی ۶۰۰ ئەندامی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی ۷۰ ئەندامیان خەڵکی کەرکووکن، کەرکووکییەکان بە کۆنفرانس و بڕیاری راستەوخۆی سەرۆکی یەکێتی و ئەو ئەندامانەی پێشتر لە سەرکردایەتی بوون، کورسییەکانی کۆنگرەیان بردووەتەوە.
-
بێگەرد تاڵەبانی:
بافڵ تاڵەبانی درێژەپێدەری سیاسەتەکانی مام جەلالە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامی كۆنگرەی یەكێتی رایگەیاند، ئەو سیاسەتەی مام جەلال لە رابردوودا پەیڕەوی دەكرد ئێستا بافڵ جەلال تاڵەبانی درێژەی پێدەدات.
-
بافڵ تاڵەبانی لە کۆنگرەی پێنجی حزبەکەیدا:
یەکڕیزی و ئاشتی لە کوردستان و عێراق دەپارێزین
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆنگرەی پێنجەمی حیزبەکەیدا لە سلێمانی رایگەیاند، دەبێت پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هەموو هێزە عێراقی و کوردستانییەکان بەهێزتر بکەن.
-
بەرهەم ساڵح بەشداری کۆنگرەی یەکێتی ناکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرهەم ساڵح، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەشداری کۆنگرەی پێنجی حیزبەکە ناکات، کە ئەمڕۆ چوارشەممە لە شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت.
-
پهیامی لاهوور شێخ جەنگی لەبارەی کۆنگرەی یەکێتی:
کودەتاچییەکان ئێمەیان لە یەکێتی دابڕاند/ لیستمان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەبێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لاهوور شێخ جەنگی لەبارەی کۆنگرەی یەکێتی رایگهیاند وەک یەکەمین هەنگاو بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی پارلەمانی کوردستان دەکەن و لیستێکی گەل پەسەند رادەگەیەنین.
-
بافڵ تاڵەبانی پەیامێکی بەبۆنەی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی بڵاو کردەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی رایگەیاند، لە کۆنگرەی پێنجدا یەکێتی بەرەو قۆناغێکی نوێی هەنگاو دەنێت.
-
مهلا بهختیار: بهشداریی کۆنگرهى پێنجهمى یهکێتى ناکەم
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەلا بەختیار ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەکێتی ئاشکرایکرد، بەشداریی کۆنگرەی پێنجەمی حزبەکەی ناکات.
-
ئەندامێکی دیکەی سەرکردایەتی یەکێتی بەشداری کۆنگرەی پێنجەمی حزبەکەی ناکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پاش ئەوەی مەلا بەختیار بەشداری نەکردنی خۆی ڕاگەیاند؛ ئەندامێکی دیکەی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان بەشداری کۆنگرەی حیزبەکەی ناکات.
-
بەرپرسی بەشی کوردیی دەنگی ئەمریکا:
تا پێش ئەنجامدانی ڕیفراندۆم هەرێمی کوردستان نیمچە دەوڵەتێک بوو
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دڵشاد ئەنوەر بەرپرسی بەشی کوردیی دەنگی ئەمریکا لە لاپەڕەی فەیسبووکی خۆی دەنووسێت: تا پێش ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لە ساڵی ۲۰۱۷، هەرێمی کوردستان تەنها هەرێمێک نەبوو لە چوارچێوەی عێراق دا، بەڵکوو نیمچە دەوڵەتێک بوو، تەنها بەناویش لە چوارچێوەی عێراقدا بوو.
-
کاردانەوەی سەرۆکی یەکێتی بۆ هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی عەربەت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی یەکێتیی لهبارهی هێرشهكهی سهر فڕۆكهخانهی عهربهت رایگهیاند، ئەو کردەوە تاوانکارییە بەئاشکرا بەزاندنی سنووری هەرێم و عێراقە و ئامانج لێی تێكدانی ئارامی و سەقامگیریی هەرێمی كوردستانە.
-
سهرپهرشتیاری لیوای ۳ و ۷ی یەکێتی بۆ بەرپرسانی هەرێم:
ڕۆژبەڕۆژ پەشیمانمان ئەکەنەوە لەو خەبات و تێکۆشانەی کردمان
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سهرپهرشتیاری لیوای ۳ و ۷ی تایبهت، هۆشداری دەداتە سەرۆكی حكوومەتی هەرێم و جێگرەكەی و رایدەگەیەنێت، پشتگوێخستن و ئاوڕنەدانەوە لە بیروڕای گشتی جەماوەر و دابین نەکردنی مافە سەرەتاییەکانیان ئاماژەیەکی خراپە.
-
بافڵ تاڵەبانی و محەمەد باقر قاڵیباف لە تاران کۆ بوونەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە تاران لەگەڵ محەمەد باقر قاڵیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران کۆ بووەوە.
-
مەحموود محەممەد:
کارەساتی کەرکووک بە چاونووقاندنی هەندێک لە هێزە ئەمنیەکانی ئەو شارە ڕوویدا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، عێراق بە شێوازێک بەڕێوەدەبرێت کە لە ڕووی ئیدارییەوە نە شیعە لێی ڕازییە، نە سوننە و کورد و کۆمەڵێک خەڵک پەیدابوون خۆیان لە سەرووی یاسا و رێککەوتنەکانەوە دەبینن.
-
لێپرسراوی بۆردی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی:
نەبوونی یەک لیستی دەبێتە هۆی سووتانی دەنگی کوردەکان لە کەرکووک
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لەتیف نێروەیی ئەندامی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ڕایگەیاند: ئەگەر کورد بە یەک لیست بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووکدا بکردایەت دەبووە هێزی سەرەکی و بێڕەکابەری ئەو پارێزگایە. ئەگەرچی ئەوش نەکرا هێشتا یەکێتی حزبی یەکەمە لە کەرکووک و دەتوانێت پۆستی پارێزگار بەدەست بێنێت.
-
ئەردۆغان لەسەر پرسی کەرکووک هاتەدەنگ
بەشی تورکیا- سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند پێویستە رێگری لەو چالاکیانە بگیرێت کە دەبنە هۆی دروستبوونی پشێوی و ناسەقامگیری لە کەرکووک.
-
لاهوور جەنگی کەسوکاری کوژراوانی کەرکووکی بەسەر کردەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لاهوور شێخ جەنگی سەردانی شاری کەرکووکی کرد و چاوی بە کەسوکاری کوژراوانی خۆپیشاندانەکانی ئەمدواییەی ئەو شارە کەوت و باسی لە بێکەسی کورد کرد و ڕایگەیاند گەنجی کورد دەبێت دان بەخۆیدا بگرێت.
-
بافڵ تاڵەبانی:
قبووڵ ناکەین لەژێر ناوی هەستی نەتەوایەتیدا یاری بە چارەنووسی گەنجەکانمانەوە بکرێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەپەیامێکدا سەبارەت بە بارودۆخی کەرکووک رایدەگەیەنێت، بەهیچ شێوەیەک قبووڵ ناکەین خوێنی گەنجەکانمان بڕژێت و لەژێر ناوی هەستی نەتەوایەتیدا یاری بە چارەنووس و ژیانیانەوە بکرێت.
-
بهڵگهنامه نهێنیهکانی ئهمریکا لەسەر ۳۱ی ئاب
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جۆ بایدن ئەو کات لەبارەی ۳۱ی ئابەوە دەڵێت پێشێلکاری مافی مرۆڤ و بڕیارنامهی (۶۸۸)ی ئهنجومهنی ئاسایشه.
-
لێپرسراوی مەڵبەندی کەرکووکی یەکێتیی نیشتمانی: 31ی ئاب خاڵێکی ڕەشە بە ناوچاوانی پارتیەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕەوند مەلا مەحموود لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا باسی لە بابەتی 31ی ئاب کرد و ڕایگەیاند:31ی ئاب خاڵێکی ڕەشە بە ناوچاوانی پارتیەوە و هەر کەسێک شانازی بە مێژووی خەیانەت و خەیانتکاری لە میللەتێکدا بکات و هەر کەسێک دوایان بکەوێت ئەوا ئەو کەسانەن کە بیر لەوە دەکەنەوە هەر کاتێکی تر پێیان بکرێت خەیانەت لە میللەتەکەیان بکەن.