بەرهەم ساڵح بەشداری کۆنگرەی یەکێتی ناکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرهەم ساڵح، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەشداری کۆنگرەی پێنجی حیزبەکە ناکات، کە ئەمڕۆ چوارشەممە لە شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت.

کوردپرێس:

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەیەکی نزیک لە بەرهەم ساڵح رۆژی سێشەممە ۲۶-۰۹-۲۰۲۳ دەست تۆڕی میدیایی رووداو کەوتوون "بەرهەم ساڵح لە ئەمریکایە. ئەو سەفەرەش پێش چەند مانگێک پلانی بۆ دانراوە بۆیە بەشداری کۆنگرە ناکات." بەڵام ئەو سەرچاوەیە ڕەتی‌کردەوە کە سەفەرەکەی کاردانەوە بێت لە دژی کۆنگرە و  گوتی "بەرهەم ساڵح لەگەڵ کۆنگرەدا نییە، بەڵام دژایەتیشی ناکات و نابێتە بەرەی دژ بە کۆنگرە و هیوای سەرکەوتنی بۆ کۆنگرە خواستووە."

ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی یەکێتی پێش سەفەرەکەی بۆ ئەمریکا، لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی کۆبووەتەوە و داوای لێکراوە بەشداری کۆنگرەش بکات.

News Code 222201

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha